Ads (728x90)

زانیووتە دوعای پێغەمبەر یونس چەند گرینگ و گەورەیە؟
لەو کاتەی خوای گەورە پێغەمبەر یونسی (سڵاوی خوای لەسەر بێت) تاقیکردەوە، کاتێک لە شەوێکیاندا لەلایەن گەلەکەیەوە فڕێدرایە ناو دەریا و، نەهەنگێک قووتی دا، بەو دوعایە لە خوای گەورە پاڕایەوە و وتی: "لا إِلَهَ إِلا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ "؛ واتای دوعایەکە: "هیچ پەرستراوێک نییە بێجگە لە تۆ، گەورەیی شایستەی تۆیە، من ستەمم لە خۆم کرد و یەکێکم لە گرۆی ستەمکاران".

خوای گەورە وەڵامی موناجاتەکەی دایەوە و دوعایەکەی قەبول کرد و لە سکی نەهەنگەکە ڕزگاریکرد، خوای گەورەش دەقی دوعایەکەی لە قوڕئانی پیرۆز باسکردووە کە دەفەرمووێت: "وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ".

| ئینجا با بزانین گەورەیی ئەو پاڕانەوەیە لە چ پایەیەکدایە

لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص هاتووە، پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی: هەر موسڵمانێک بە دوعای پێغەمبەر یونس (سڵاوی خوای لەسەر بێت) بۆ داواکردنی شتێک لە خوای گەورە بپاڕێتەوە؛ لەو کاتەی لەناو سکی نەهەنگەکەدا بوو "لا إِلَهَ إِلا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ "؛ خوای تەعالا وەڵامی دەداتەوە و دوعایەکەی قەبول دەکات.

خوای گەورە دوعای هەموو دوعاخوازێکی دەروونپاک و سینەپاک و دەمپاک قەبول بکات ئینشاڵا.

إرسال تعليق