Ads (728x90)

لە بەرنامەی “زە ڤۆیس“ـدا، كازم ساهیر نموونە بە فەرموودەیەكی پێغەمبەر ﷺ دەهێنێتەوە
لە میانی بەرنامەی “زە ڤۆیس“ـی هونەریدا، هونەرمەندی بەناوبانگی عێڕاقی و قەیسەڕی هونەری مۆزیكی عەڕەبی و جیهانی، “كازم ساهیر“، ئاماژە بۆ فەرموودەیەكی پێغەمبەری ئازیزمان  دەكات.

لەو كاتەی كە هونەرمەندی دەنگخۆشی تونسی و بە ڕەچەڵەک عێڕاقی، “صابر ڕوباعی“، پەیامێكی ئاراستەی گەلانی خۆرئاوا كرد، كە ڕەتیانكردووەتەوە لەمەودوا پێشوازی لە پەنابەرە موسڵمانەكان بکەن، ئەو هونەرمەندە لە پەیامەكەیدا وتی: “تیرۆر هیچ پەیوەندییەكی بە ئایینی ئیسلامەوە نییە، ئیسلام ئایینی ئاشتی و ئازادی و كرانەوە و پێكەوەژیانە، تیرۆریش هیچ ئایینێكی نییە و بێدینە“.

لە پاش قسەكانی “صابر ڕوباعی“ـیشدا، هونەرمەند “كازم ساهیر“ ئاماژەی بە فەرموودەیەكی پێغەمبەری ئازیزمانـدا و وتی: “دەمەوێت نموونە بە فەرموودەیەكی پێغەمبەرﷺ بهێنمەوە، كە دەفەرمووێت:“المسلم من سلم المسلمون من لسانە و یدە“، واتا: موسڵمان ئەو كەسەیە، کە موسڵمانان لە زمان و دەستی پارێزراو و دڵنیا بن“.

“كازم ساهیر“ هەروەها وتی: “لەو فەرموودەیەدا ڕەوشت و ئاكار و مرۆڤایەتییەكی بێوێنە و بێهاوتا هەیە“، دواتر هەموو ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرنامەی “زە ڤۆیس“ـیش بەشداریانكرد و پشتگیری و دووپاتی خۆیان بۆ وتەكانی قەیسەڕ “كازم ساهیر“ نیشاندا.

إرسال تعليق