Ads (728x90)

ڕێگەیەكی سیحری بۆ ژیر کردنەوەی منداڵ لە گریان
ئەو ئافرەتانەی تازە بوونەتە دایک، بە دەست كێشەی مامەڵەكردن لەگەڵ گریانی منداڵ تازە لەدایكبووەكەیان دەناڵێنن، بەڵام پزیشكێكی پسپۆڕ سەركەوتوو بووە لە دۆزینەوەی ڕێگەیەكی سیحری بۆ نەهێشتنی گریانی منداڵ.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی فیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە پزیشكێكی منداڵان ئامادەیكردووە و تێیدا دەڵێت: سەركەوتوو بووە لە دۆزینەوەی ڕێگەیەكی سیحری بۆ نەهێشتنی گریانی منداڵان.

پزیشكەكە ناوی “ڕۆبەرت“ـە كە 30 ساڵە وەک پزیشک كار دەكات لە شاری “سانت مۆنیكا“ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لە ئەمریكا، ئەو دەڵێت: شێوازە سیحرییەكەی هەمیشە سەركەوتوو دەبێت و هەرگیز شكست ناهێنێت.

پزیشكەكە هەڵساوە بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە لەسەر پێگەی كۆمەڵایەتی “یوتیوب“، تێیدا ئەو ڕێگەیانەی ڕوونكردووەتەوە كە پێویستە دایكان بیانگرنەبەر لە كاتی گریانی منداڵەكەیان، لە ماوەی كەمتر لە 3 ڕۆژ ڤیدیۆكە زیاتر لە یەک ملیۆن جار بینراوە.

دكتۆر “ڕۆبەرت“ بەمشێوەیە شێوازە سیحرییەكەی ڕووندەكاتەوە: دەبێت بە لەسەرخۆییەكی تەواو ئەو جووڵانە ئەنجام بدرێن و، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە دەبێت منداڵە شیرەخۆرەكە بە ناو لەپی دەست بگیرێت نەک بە پەنجەكان، بە گۆشەی 90 پلە، بە دەستەكەی دیكەش چەناگەی منداڵەكە دەگیرێت، ئەو دووپات لەوەش دەكاتەوە كە ئەو ڕێگەیە زۆر زۆر سەركەوتووە تا منداڵەكە تەمەنی دەگاتە 3 مانگ، بەڵام لەوەو بە دواوە كێشی منداڵەكە زیاد دەبێت.


إرسال تعليق