قسەکەری سیاسەتی کۆچی ئەڵمانی؛ "بۆرگارد درێگر"؛ لە لێدوانێکدا وتی: ئەوە دەستگاکانی ڕاگەیاندنن هەڵدەستن بە شێواندنی وێنەی ئیسلام، چونکە ئیسلام باشترە لەوەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا وێنا دەکرێت.
لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "Youth Talk"ـدا؛ کە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی "Deutsche fillet"ـی ئەڵمانی پەخشدەکرێت؛ "بۆرگارد درێگر" وتی: ئیسلام لەوە باشترە کە پیشاندەدرێ و دەبینرێ؛ بەڵام ڕاگەیاندن وێنەکەی دەشێوێنێ، چونکە ڕاگەیاندن کار دەکات لەسەر زەقکردنەوە و پیشاندانی لایەنی نەرێنی و شاردنەوەی لایەنە بەهێزەکە؛ کە لایەنە پۆزەتیڤەکەیە.
سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئیسلامیش بە تیرۆر؛ "بۆرگارد درێگر" وتی: گەورەترین دوژمنانی ئیسلام ئەوانەن؛ کە بانگەشە بۆ ئیسلام دەکەن و؛ هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی تیرۆر بەناوی ئیسلام.
"بۆرگارد درێگر" داواشیکرد بە دیدێکی ڕوون مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکرێت، هەموو لایەنەکانیشی لە هەموو ئایینەکان بانگهێشتکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو حاڵەتە.

إرسال تعليق