Ads (728x90)

پێكهاتەی نموونەیی دوا گەڕی خولی قۆناغەكان لە “چامپیۆنزلیگ“
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا“، پێكهاتەی نموونەیی دوا گەڕی خولی قۆناغەكانی پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ“ـی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی پێگەی ڕەسمی “چامپیۆنزلیگ“ ، سێ هێڕشبەری ئاگرین ناویان لە پێشەوەی پێكهاتەكەدا هاتووە، كە ڕۆڵی گەورەیان بینیووە لە بەدەستهێنانی سەركەوتن بۆ یانەكانیان.

پێكهاتە نموونەییەكەی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا“ بۆ دوا گەڕی خولی قۆناغەكان لە “چامپیۆنزلیگ“؛ بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

گۆڵپارێز: تیر تشیگن (بەرشەلۆنە)

بەرگری: برۆما (ئایندهۆڤن)، كۆتشیلینی ( ئەرسناڵ)، نالدۆ (فۆڵفسبۆرگ)، ملادینۆفیتش (باتی بۆریسۆڤ)

ناوەڕاست: میلیسیفیتش (زینیت)، هازارد (چێلسی)، سیلجۆک ئینان ( گەڵەتەسەرای)

هێڕشبەر: ڕۆناڵدۆ (ڕیال مەدرید)، ستیرلینگ (مانچستەر سیتی)، گیرۆد ئەرسناڵ)

إرسال تعليق