Ads (728x90)

شرۆڤەی زانستیی بۆ سوننەتی پێغەمبەر لە تاشینی قژی منداڵی تازە لەدایکبوو
هەموومان دەزانین کە یەکێک لە سوننەتەکانی پێغەمبەری خۆشەویست (دروودی خوای لەسەر بێت) تایبەت بە منداڵە تازە لەدایکبووەکان، تاشینی قژیەتی لە ڕۆژی حەوتەمدا و خێرکردنە بە قەد کێشی مووەکانی و بەخشینی بە هەژاران.

هەر چەندە ئەوە سوننەتێکە لە سوننەتە گرینگەکانی پێغەمبەری خۆشەویستمان (دروودی خوای لەسەر بێت)، بەڵام شیکارێکی زانستی بایەخداریشی لەسەر هەیە، کە زۆر گرینگە موسڵمانان بیزانن.

پسپۆڕانی بواری زانستیی دەڵێن: لە مانگی سێیەمی تەمەنی کۆرپەلە لەناو سکی دایکی، ماددەیەک لەسەر سەر و جەستەی دروست دەبێت، کە پارێزەرە لە وشکی، لە کاتی لەدایکبوونیشی ئەو ماددەیە بەردەوام دەبێت لە مانەوە لەسەر سەر و جەستەی، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە منداڵەکە بتوانێت بەرەنگاری میکرۆبەکان ببێتەوە و بیپارێزێت لەو بەرکەوتنانەی لە ئەنجامی هاتنە دەرەوەی لە منداڵدانی دایکی تووشیان دەبێت.

لە کاتی لەدایکبوونیشیدا، دەبینین هەندێک موو سەر و جەستەی کۆرپەلە دادەپۆشێت، کە پێی دەڵێن "پرچی کۆرپەلە"، قژی کۆرپەلەش لەو دەمەدا هەندێک لە میکرۆبی لاواز هەڵدەگرێت، بەڵام لە کاتی تاشینی قژەکەی و لابردنی مووەکانی سەری، کۆرپەلە لەو میکڕۆبانە ڕزگاری دەبێت.

بەڵام ئەوەی زۆر گرینگە لە قژ تاشینەکە بیزانین، دەبێت لە ڕۆژی حەوتەمدا بێت، چونکە لە پاش ماوەیەکی زۆر لە لەدایکبوونەکە هیچ سوود و کەڵکێکی نابێت، چونکە میکڕۆبەکان خۆیان بەهێز دەکەن و زیان بە تەندروستی منداڵەکە دەگەیەنن.

تەنانەت لە کاتی قژ تاشینەکە، ئەگەر لە ڕۆژی حەوتەمدا بێت، مووەکانی قژی منداڵەکە دەستدەکەن بە پاکبوون و بەهێزبوون و کردنەوەی کونەکانی سەر، ئەوەش وا دەکات هەستەوەرەکانی بینین و بیستن و بۆنکردنی منداڵەکە بەهێز بن و مووەکانیشی نەرم بن.

بۆیە پێویستە لەسەر دایکان و باوکان بە بایەخ و گرنگییەوە بۆ ئەو سوننەتە گەورەیەی پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) بڕوانن و، هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ئامۆژگارییە زێڕینەدا سەرتایەکی گەش و گەورە بە کۆرپەلە تازە لەدایکبووەکەیان ببەخشن.

إرسال تعليق