Ads (728x90)

تێڕوانینی “فرێدریک كانۆتێ“ لەسەر ئەرکی هەنووکەیی موسڵمانان
ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی مالی؛ “فرێدریک عومەر كانۆتێ“؛ دووپاتی كردەوە لە بوونی تێگەیشتنێكی هەڵە بۆ ئیسلام، بۆیە دەبێت جیهان لە حەقیقەتی ئایینی ئیسلام تێبگەن.

لە وتووێژێكی تایبەتدا لەگەڵ ماڵپەڕی “كووڕە“ـی وەرزشیدا، “عومەر كانۆتێ“ باس لە كۆمەڵێک پرس و كێشەی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەكات، لەوانە ئەركی هەنووکەیی موسڵمانان بە گشتی و ئەستێرەكانی تۆپی پێی جیهان بە تایبەتی لە ئاست ڕوونكردنەوەی وێنەی ڕاستەقینەی ئیسلام لە سەروبەندی ئەو ڕووداوانەی لە جیهاندا ڕوودەدەن، لە پێشەوەیان پەلامارەكانی ئەو دواییەی كرانە سەر پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.

هەروەها ناوبراو تێڕوانینی داهاتووی خۆی دەخاتەڕوو، بۆ نموونە ئەگەری بوون بە ڕاهێنەر لە ڕۆژێک لە ڕۆژەكان، كە ئێستا لە دوبەی كاری لە پێناودا دەكات.

شیاوی وتنە، “عومەر كانۆتێ“ یەکێکە لە موسڵمانبووە ناودارەکان؛ کە خزمەت و کۆمەکێکی دارایی زۆری پێشکەشکردووە بۆ دروستکردنی مزگەوت لە ئەوروپا و لە کارە خێرخوازییەکاندا؛ لە چەند ساڵی ڕابردووشدا یەكێک بوو لە ئەستێرە درەوشاوەكان لە یاریگا ئەوروپییەكان و، گۆڵكارێكی كەموێنەش بوو لە ڕیزەكانی یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانیدا، كە جێدەستی دیارە لە بەدەستهێنانی چەندین نازناو لەگەڵ ئەو یانەیەدا.

إرسال تعليق