Ads (728x90)

دامەزرێنەری فەیسبووک؛ پشتگیری لە موسڵمانان دەكات
پاش ئەوەی پاڵێوراوی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا و بزنسمای ملیاردێر، “دۆناڵد ترامپ“، پێشنیاریكرد بۆ پێویستی جێبەجێكردنی قەدەغەكردنی تەواو لە هاتنە ناوەوەی موسڵمانان بۆ وڵاتی ئەمریكا، دامەزرێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک؛ “مارک زۆكربیرگ“؛ پشتگیری خۆی بۆ موسڵمانان دەربڕی.

لە میانی پۆستێكیدا لە فەیسبووک، “مارک زۆكربیرگ“ پشتیوانی خۆی بۆ موسڵمانان دووپات كردەوە، بەبێ ئەوەی جۆر و شێوازی پشتیوانیكردنەكە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ ڕوونبكاتەوە، ئەو لەو پۆستە فەیسبووكییەیدا دەڵێت: ” لە پاش هێڕشەكانی پاریس و ئەو ڕقەی لەو هەفتەیەدا دەستیپێكرد، دەتوانم وێنای ئەو ترسە بكەم كە موسڵمانان هەستی پێدەكەن، تا بەهۆی كردەوەكانی كەسانی دیكە بچەوسێندرێنەوە“.

“مارک زۆكربیرگ“ نووسیوویەتی: بە سیفەتی ئەوەی من جوولەكەم، باوكم فێری كردووم لە دژی هەموو هێڕشێک بوەستمەوە كە بكرێنە سەر هەر تایەفەیەک، تەنانەت ئەگەر هێڕشێکە بۆ سەر خۆشت نەبێ، چونكە پەلاماردانی ئازادی هەر كەسێک بە زیانی هەمووان تەواو دەبێت.

هەروەها “مارک زۆكربیرگ“ نووسیوویەتی: ئەگەر تۆ لەو كۆمەڵگایەدا موسڵمانی، دەمەوێت بڵێم، بە سیفەتی ئەوەی ڕابەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووکم، “ پێویستە بزانی كە تۆ لێرە هەمیشە پێشوازیت لێكراوە، وە من دەجەنگم لە پێناو پاراستنی مافەكانت و دروستكردنی ژینگەیەكی تەندروست و سەلامەت بۆت“.

شایەنی وتنە؛ كە لێدوانەكانی “دۆناڵد ترامپ“ بووە هۆكاری بێزاری بەشێكی زۆر لە گەلی ئەمریكی و موسڵمانان بە گشتی، هەروەها “دۆناڵد ترامپ“ ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بوویەوە بەهۆی لێدوانەكانی، تەنانەت لەلایەن ئەو كەسانەش كە سەر بە پارتەكەی ئەون.

إرسال تعليق