Ads (728x90)

ڕۆناڵدۆ بە سوپەر هاتریکەکەی؛ چەند ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمارکرد
هێڕشبەری پورتوگالی یانەی شاهانەی ئیسپانیا؛ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ؛ توانی دەستكەوتێكی گرینگ لەسەر ئاستی تاكە كەس بەدەستبێنێت، پاش ئەوەی لە یاری دوێنێ شەوی یانەی ڕیال مەدرید لە بەرامبەر یانەی مالمۆی سویدی؛ لە میانی ڕكابەرییەكانی دوا گەڕی قۆناغی كۆمەڵەكان؛ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ“؛ توانی سوپەر هاتریک تۆمار بكات، كە یارییەكە بە ئەنجامێكی قوڕس 8-0 بە بردنەوەی مێرەنگێ كۆتاییهات.

یارییەكە؛ كە لەسەر یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ“ بەڕێوەچوو، ئەستێرە پورتوگالییەكە بە چوار گۆڵ جێدەستی خۆی لەسەر یارییەكە جێهێشت و، سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنی چەند ژمارەیەكی پێوانەیی گرینگ.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی ببێتە گۆڵكاری مێژوویی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ“ بە 11 گۆڵ، بەوەش توانی ژمارەی پێوانەیی یاریزانی بەڕازیلی “لویز ئەدریانۆ“ بشكێنێت، كە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی شاختاری ئۆكڕانی تۆماریكردبوو، كە تۆماركردنی 9 گۆڵ بوو و بە هاوبەشی لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خاوەنی ئەو ژمارە پێوانەییە بوون، پێش ئەوەی گۆڵنادۆ دوێنێ شەو لەو هاوبەشییە بێبەشی بكات.

هەروەكو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی بۆ یەكەمجار لە ژیانی وەرزشی خۆی لە پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ“ چوار گۆڵ تۆمار بكات.

دواجار، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە تاكە یاریزان بتوانێت 3 نازناوی گۆڵكاری مێژوویی لە هەموو پاڵەوانێتییە ئەوروپییەكان بۆ یانەكان بەدەستبێنێت، بە تۆمارکردنی 91 گۆڵ.

إرسال تعليق