سیستەمی پەروەردە و فێرکردن لە وڵاتی چین، چەشنی هەر شتێکی دیکە، تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە!.
مامۆستایان لەو وڵاتەدا ڕێگە بە خوێندکاران دەدەن لە هەر ڕۆژێکی وەرزی خوێندندا بۆ ماوەی 20 خولەك لەسەر تەختی دانیشتن بخەون، کە ئەمە لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردنی هیچ وڵاتێکی دیکەی جیهاندا نییە.
پسپۆڕانی پەروەردە و فێرکردن لە وڵاتی چین پێیانوایە، خەوتنی قوتابیان بۆ ماوەی 20 خولەك، فاکتەرێکی بەهێزە بۆ گێڕانەوەی چالاکی بۆ مێشكی خوێندکاران و تێگەیشتنیان لە وانەکان بە شێوەیەکی باشتر.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئایا دەگونجێت ئەو تایبەتمەندییە چینییە لە هەرێمی کوردستانیش پەیڕەو بکرێت؟، هەر هیچ نا بۆ جارێکیش بێت تاقی بکرێتەوە، خۆ وڵاتەکەمان بووەتە تاقیگەی کەلوپەلە هاوردەکراوەکانی چین و شتێك نەماوە لەوێوە هاوردە نەکرێ و لێرە بەسەرماندا ساخ نەکرێتەوە!!، ئاشکراشە کە بیرۆکە و تایبەتمەندیی و دابونەریتەکانی وڵاتانمان بە دەرزەن بۆ هاوردە دەکرێن و تاقیدەکرێنەوە!!، کەوابێ زیانی ئەوە چ دەبێ کە خوێندکارانمان لە وەرزی خوێندنیاندا بۆ ماوەی 20 خولەك بخەون؟!، بە تایبەتیش کە زۆرێك لە خوێندکارانمان بەهۆی بێزاربوونیان لە ئاستی مامۆستاکانەوە، خەویان لێدەکەوێ؟!!.

إرسال تعليق