Ads (728x90)

ناوی کەناڵەکانی جەزیرە وەرزشی دەگۆڕێت بۆ "BelN"
تا دێت دەنگۆی جیابوونەوەی کەناڵەکانی جەزیرە وەرزشی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی جەزیرە بەهێزتر دەبن، ئەوەش ئەو هەواڵانە دووپات دەکاتەوە کە باسیان لە گۆڕینی ناوی کەناڵەکانی جەزیرە وەرزشی کردبوو بۆ "BelN" لە دەستپێکی ساڵی نوێوە (2014)، کە ئەو ناوە تازەیەش، هەمان ئەو ناوەیە کە کەناڵە وەرزشییە فەڕەنسییەکانی تایبەت بە جەزیرەی وەرزشی هەیانە.

وەکو باسدەکرێ، ئەو هەنگاوە سەرەتای پرۆسەی تازەگەرییەکی بەرفراوانە کە لە هەیکەل و هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی کەناڵەکانی جەزیرە وەرزشی ئەنجام دەدرێ، کە پرۆسەکە بە پسپۆڕانی فەڕەنسی سپێردراوە و ئەوان گۆڕانکارییەکان دیاری دەکەن.

جگە لە گۆڕینی ناوەکەش، ڕەنگی لۆگۆی کەناڵەکانیش لە پڕتەقاڵییەوە بۆ وەنەوشەیی دەگۆڕدرێ.

شایەنی باسە، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەوە، کەناڵەکانی جەزیرە وەرزشی هیچ پەیوەندییەکییان بە سیاسەتی تۆڕی ڕاگەیاندنی جەزیرەوە نامێنێ.

إرسال تعليق