Ads (728x90)

توانای خەزنکردن لە مێشكی مرۆڤ چەند گێگابایتە؟
پێدەچێت وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە چەندین ساڵ بخایەنێت، ئەوە ئەگەر لە بنچینەدا مومکین بێت، چونکە مێشكی مرۆڤ بە شێوەیەکی زۆر جیاواز لەوەی لە کۆمپیۆتەردا هەیە، موعالەجەی زانیارییەکان دەکات.

کەواتە ئێمە لە سەرەتای ڕێگەداین بۆ تێگەیشتن لە شێوازی مێشك لە خەزنکردنی زانیارییەکان و چۆنییەتی وابەستبوونیان بە یەکترییەوە.

زانایان چەند ئەگەرێکیان بۆ ئەو پرسیارە داناوە، لە نێو ئەو پێشنیارانەدا هاتووە، توانای خەزنکردن لە مێشكی مرۆڤ لە نێوان (1) بۆ (2) تیرابایت دایە (واتە: 1000 بۆ 10000 گێگابایت).

لە کاتێکدا هەندێك زانای دیکە بۆچوونیان وایە کە توانای خەزنکردن لە مێشكی مرۆڤ زیاتر لە (2) بیتابایتە (واتە: 1000000 یەك ملیۆن گێگابایت).

تیمێکی دیکەی زانایان پێیانوایە کە توانای خەزنکردن لە مێشكی مرۆڤ زۆر لەوە بچووکترە، بەڵام بە شێوەیەکی کاراتر و خێراتر موعالەجەی زانیارییەکان دەکات بە بەراورد بە کۆمپیۆتەرە ئاساییەکان.

إرسال تعليق