Ads (728x90)

چەند ڕاستییەكی سەیر لەسەر مۆبایلەکانی ئایفۆن
کۆمپانیای (ئەپڵ) بازدانێکی گەورەی لە بواری تەکنەلۆژیادا خوڵقاند کە ئێمە پێشبینیمان نەکردبوو، هەروەها قازانجی خەیاڵیشی کردووە، لەوانە:

  1. کۆمپانیای (ئەپڵ)لە سەرەتای خستنە بازاڕی مۆبایلەکەوە تاوەکو مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ، (387) ملیۆن ئامێری iPhone ی فرۆشتووە.
  2. ئەو ئامێرەی iPhone کە لە ساڵی (2013) دا دەرچووە، بە خێراتر لە کۆمپیۆتەری کەسی دادەنرێ کە 10 ساڵ لەمەوبەر دەرچووە.
  3. زۆر لە شێوە بەکارهێنراوەکان لە پڕۆگرامەکانی سیستەمی کارپێکردنی (ios)، لە مێژوو و ئەزموونی پێشووی کۆمپانیای (ئەپڵ)وەرگیراون.
  4. تا ئێستا، کۆمپانیای (ئەپڵ) زیاتر لە 50 ملیار لە پڕۆگرامەکانی ئامێری iPhone ی فرۆشتووە.
  5. کۆمپانیای (ئەپڵ) هەمیشە وێنەیەکی خستنەبازاڕی ئامێری iPhone بەکاردەهێنێت کە کاتژمێرەکەی ئاماژە بۆ (9:45) خولەك دەکات.
  6. دوای پێنج ساڵ، ئامێری iPhone لە 100 وڵاتی جیهان دەستدەکەوت.
  7. لە ساڵی 2012 دا، کۆمپانیای (ئەپڵ) 125 ملیۆن ئامێری iPhone ی فرۆشتووە.
  8. لە ساڵی 1964 دا، نووسەر "ئیسحاق ئەزیمۆف" پێشبینیکردبوو، کە مۆبایلێك لە بازاڕەکاندا هەبێت، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، بە ئەرکی زۆر ئامێری دیکە هەڵبستێت، بە دیاریکراویش لە ساڵی 2014 دا.
  9. کۆمپانیای (ئەپڵ) خاوەن مافی دروستکردنی نزیکەی (1298) ئامێری مۆبایلە.

إرسال تعليق