Ads (728x90)

بۆچی کە شتێکی سوێر دەخۆین، تینوو دەبین؟
لە پاش خواردنی ژەمە خواردنێکی چەور (بە تایبەت برنج و گۆشت)، زۆربەمان هەست بە تینووێتییەکی زۆر دەکەین.

تینووێتییەکەش بە گوێرەی جۆری خواردنە سوێرەکە جیاوازە، هەندێك خواردنیش هەن کە ئەگەر بیانخۆین وامان لێناکەن تینوو بین تەنها لە ڕۆژی دووەم نەبێ.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، هۆکاری ئەوە چییە کە لە کاتی خواردنی شتێکی سوێر، تینوو دەبین؟!.'

بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە دەڵێین: نهێنییەکە لە خوێی "کلۆریدی سۆدیۆم" دایە، چونکە جێگیربوونی خوێ لە خانەکان بەرزتر دەبێ لە جێگیربوونەکەی لە خوێندا، بۆیە ئاو لە جێگیربوونی نزمەوە بەرەو جێگیربوونی بەرز دەچێت لەناو خانەکاندا (بە گوێرەی تایبەتمەندی ئەسمۆزییە).

بەڵام کاتێك جێگیربوونی خوێ لەناو خوێندا لە جێگیربوونە ئاساییەکەی زیاتر دەبێ، ئاو لە خانەکانەوە دەردەچێت و بەرەو ناو خوێن دەچێت، ئەوەش سەردەکێشێت بۆ گرژبوونی خانەکان، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە تینووێتی بکەین و ئاو بخۆینەوە، کە ئاویشمان خواردەوە جێگیربوونی خوێ لەناو خوێندا کەمدەبێتەوە تا ئەوەی ڕێژەکەی لەناو خانەکاندا کەمتر دەبێتەوە.

هەر ئەوەشە بۆمان ڕووندەکاتەوە، کە هەست ناکەین بەو بڕە زۆرەی ئاو کە لە کاتی تینووێتییدا دەیخۆینەوە، چونکە ئاو پێویستی بە کات هەیە تاوەکو دەگاتە ناو خوێن.

إرسال تعليق