ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، لەلایەن تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی "جۆرج بۆمبیدۆ" لە پاریس، دڵێکی دەستکرد بۆ نەخۆشێك چاندرا، کە بەدەست بوونی کەموکوڕی لە دڵ دەیناڵاند.
دڵە دەستکردەکە لەلایەن کۆمپانیای "کارما" ی فەڕەنسییەوە دروستکراوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیاکە، پرۆسەی چاندنی دڵە دەستکردەکەی بە "پێشینەیەکی جیهانی" ناوزەدکراوە.
کۆمپانیاکە دەڵێت: پرۆسەی چاندنی دڵە دەستکردەکە بە شێوازێك بەڕێوەچوو، کە جێگەی ڕەزامەندییە، نەخۆشەکەش هۆشی بۆ گەڕاوەتەوە و لەگەڵ ئەندامەکانی خێزانەکەی قسە دەکا، بەڵام تا ئێستاش لە ژووری "بووژانەوەی دڵ" لە ژێر چاودێریدایە.

إرسال تعليق