Ads (728x90)

جگەرەکێشان فاکتەرەکانی بۆماوەیی مرۆڤ دەگۆڕێت
توێژینەوەکان، کە لەلایەن تیمێك لە پسپۆڕان لە زانکۆی "ئۆپسالا" ی سوێدی ئەنجامدراون، ئەوەیان سەلماندووە، کە جگەرەکێشان ژمارەیەك لە فاکتەرەکانی بۆماوەیی مرۆڤ دەگۆڕێت.

ئەوەش سەردەکێشێت بۆ دروستبوونی گرفتی تەندروستی لەلای جگەرەکێشەکان، لەوانە: مەترسییەکانی تەشەنەسەندنی شێرپەنجە و شەکرە و لەدەستدانی بەرگری لەش و کاریگەری خراپ لەسەر پیتاندن.

زانراویشە، کە منداڵ فاکتەرەکانی بۆماوەیی لە دایك و باوکی وەردەگرێت، دەبێ ئەوەش بزانین کە بە تێپەڕبوونی کات مادەی جینی لە ژێر کاریگەری گۆڕانکارییە کیمیاییەکان لە (DNA) دەگۆڕێت، ئەو گۆڕانکارییانەش لە ئەنجامی کاریگەری فاکتەرە ژینگەییەکانی دەوروبەر و شێوازەکانی ژیان پەیدا دەبن.

دوای ئەنجامدانی چەند تاقیکردنەوەیەك بە بەشداری جگەرەکێشەکان، زانایان گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کە ئەو گۆڕانکارییانە ناگەڕێنەوە بۆ ئەو مادانەی لەناو خودی تووتنەکەدا هەیە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ سەدان لە پێکهاتە کیمیاییەکان کە لە ئەنجامی سووتاندنییەوە پەیدا دەبن.

إرسال تعليق