Ads (728x90)

تۆپەکەی مۆندیالی بەڕازیل "بەڕازۆکا" بە ڕەسمی ئاشکرا کرا
لە بەرەبەیانێکی زووی ئەمڕۆدا (4/12/2013)، لە ئاهەنگێکی قەشەنگدا کە لە باخچەی بەناوبانگی "براگ لاگ" لە شاری "ڕیۆ دی جانیرۆ" ی بەڕازیلی بەڕێوەچوو، لیژنەی ڕێکخەری مۆندیالی بەڕازیلی (2014) تۆپە ڕەسمییەکەی مۆندیالی بەڕازیلی ئاشکرا کرد، کە ناوی "بەڕازۆکا" هەڵدەگرێت، بەوەش دەبێتە جێگرەوەی تۆپی "جاپۆلانی" کە مۆندیالی باشووری ئەفریقیای (2010) ی پێ ئەنجامدرا، کە لەو کاتدا مشتومڕێکی گەورەی دروستکرد و ناڕەزایەتیی یاریزانانی لێکەوتەوە.

شایەنی باسە تۆپەکە "بەڕازۆکا"، لە ڕووی شێوە و تەکنەلۆژیاوە گەشەپێدراوی تۆپی "کافۆسا" یە، کە پاڵەوانێتی جامی کیشوەرەکانی (2012) پێ ئەنجامدرا، هاوکات گەشەپێدراوی تۆپی "تانگۆ " یە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی ئێستای پێ ئەنجام دەدرێ.

إرسال تعليق