کە گچکە بووین، دایکم ماوە ماوە ژەمە خواردنێکی تایبەتی ئامادە دەکرد، تا ئێستاش ئەو شەوەم بە دیاریکراوی لە یاد ماوە، کە لە ڕۆژەکەیدا باوکم پاش ماندووبوونێکی تاقەتپروکێن لە کارکردن، گەڕایەوە بۆ ماڵ.
لە ئێوارەکەیدا، دایکم سینییەكی لە پێش باوکم دانا، کە هێلکە و ڕوونە کەرە و مڕەبا و بڕمە و کێکی سووتاوی لەسەر بوو، من چاوەڕێی ئەوە بووم، کە کەسێك سەرنج بدا لەوەی من سەرنجم لێیدا، بەڵام ئەوەی باوکم کردی، خواردنی کێکە سووتاوەکە و زەردەخەنە بوو بە ڕووی دایکم!، ئینجا پرسیاری لە من کرد، کە ئەمڕۆ لە قوتابخانە چۆن بووم؟.
بە تەواوەتی لە یادم نییە ئەو شەوە چۆن وەڵامی باوکم دایەوە، بەڵام ئەوەی بە تەواوەتی لە یادمە، بینینم چۆن باوکم مڕەبا لەسەر کێکە سووتاوەکە دادەنێ و دەیکاتە پارووە نانێك و دەیخوا!.
کاتێك ئەو شەوە مێزی خواردنم جێهێشت، گوێم لێبوو، دایکم داوای لێبووردنی لە باوکم کرد بەهۆی کێکە سووتاوەکەوە و پێیوت: خۆشەویستەکەم، من حەزم لە کێکی سووتاوە!.
لە کاتێکی دیکەی شەوەکەدا، من چووم باوکم ماچ بکەم و هیوای شەوێکی خۆشی بۆ بخوازم و پرسیارم لێیکرد، کە ئایا بە ڕاست حەزی لە کێکە سووتاوەکە بوو؟!. باوکم منی لە باوەشگرت و پێیوتم: ئەوڕۆکە دایکت ڕووبەڕووی ڕۆژێکی سەخت بۆتەوە، بە ڕاستی ئەو زۆر ماندووە. کوڕەکەم بێجگە لەوەش، کەمێك لە کێکی سووتاو زیان بە هیچ یەکێك ناگەیەنێت، چونکە ژیان پڕاوپڕە لە شتەکان و لە خەڵکە نانموونەییەکان.
کوڕەکەم، من لە هەموو شتێکدا باشترین نیم، چونکە منیش هەڵە دەکەم، بۆ نموونە زۆرجار لە بیرم دەچێت پیرۆزبایی لە خەڵك بکەم لە بۆنەکانیاندا.
بەڕێزان، ئەوە پەندەی لەو سەربوردەیەدا فێری دەبین ئەوەیە، ئەوەی بە تێپەڕبوونی کات فێری دەبین، قەبولکردنی هەڵەکانی یەکترمانە، کە ئەوەیان یەکێکە لە گرنگترین کلیلەکانی گەشەکردن و پارێزگاریکردن لە پەیوەندییەکان، هەمیشە متمانەت بە خوای گەورە هەبێ، چونکە لە کۆتاییەکەیدا، هەر ئەوە کە پەیوەندییەكی وەهات پێدەبەخشێت، کە کێکە سووتاوەکە تێکینادا.
تێبینی/ ئەوە سەربوردەی کەسێکە لەسەر ئینتەرنێت بڵاویکردۆتەوە بەبێ ئەوەی ناوی خۆی بنووسێت.

إرسال تعليق