Ads (728x90)

هاوێنەی هۆشمەند فریادڕەسە بۆ ڕزگاربوون لە کوێری
هاوێنە لکێنەرەکان "هۆشمەندەکان" کە ڕاستەوخۆ دەرمان بە چاو دەدەن، نزیکە لەوەی ببێتە واقیع!

چونکە توێژەران لە کۆلیژی "هارفارد" ی پزیشکی و نەخۆشخانەی "بۆستن" ی منداڵان و پەیمانگای "ماساتشۆستس" بۆ تەکنەلۆژیا، توانیویانە گەشە بە هاوێنە لکێنەرەکان بدەن، کە بۆ چارەسەری ئاوی شین "گلۆکۆما" دیزاینکراون، کە ئەوەی دوایی هۆکاری کوێربوونە و چاکبوونەوەی بۆ نییە.

هاوێنەکە قەیتانێکی باریکی لە مادەی "لاتانوپرۆست" هەیە کە بەربڵاوترین دەرمانی چارەسەری ئاوی شین "گلۆکۆما" یە، ئەوەش یەکەمینجارە زانایان بتوانن بگەنە شێوازێكی چارەسەری، کە گواستنەوەی جێگیر بۆ دەرمان دەستەبەر بکات لە ڕێگەی تێکەڵکردنی لەگەڵ فرمێسکی چاو.

ئەو چارەسەرییەش زۆر باشترە لە دەرمانی چاو، ئەوەش ڕای دکتۆر "جۆزێف سیۆلینۆ" پسپۆڕی چاو و گلێنەیە لە ویلایەتی "ماساتشۆستس" لە ئەمریکا، کە دەڵێت: بە شێوەیەکی گشتی، بەکارهێنانی دەرمانی چاو خراپە، ئەویش لەبەر هۆکارێکی سادە، چونکە نەخۆش ناتوانێت بە شێوەیەکی جێگیر دایبنێت.

دکتۆر "جۆزێف سیۆلینۆ" ڕوونیکردووەتەوە، کە دەتوانرێت ئەو هاوێنە هۆشمەندانە لە چارەسەری زۆر نەخۆشی دیکەش بەکاربهێنرێن، تەنانەت دەتوانرێت هەر جۆرێکی دیکەی دەرمانی بۆ ئیزافە بکرێ بۆ چارەسەرییە جیاوازەکان.

هاوێنە لکێنەرەکان "هۆشمەندەکان" لە هەمان مادەی "سیلیکۆن" دروستدەکرێن کە هاوێنە ئاساییەکانی لێ دروستدەکرێن، لەگەڵ چینێکی بۆلیمەری پزیشکی کە بۆ لێواری هاوێنەکان ئیزافە دەکرێ، ئەو کاتەش هاوێنەکان چارەسەری دەستەبەر دەکەن، کە ڕوون بن و کاریگەریان نەبێت لەسەر بینین.

دەتواندرێت ئەو هاوێنە هۆشمەندانە بۆ ڕاستکردنەوەی بینین بەکار بهێنرێن، بێجگە لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان، واتە بۆ چارەسەری کورتی و درێژی بینین، بەوەش ئەو هاوێنە هۆشمەندانە دەبنە جێگرەوەی چاویلکە پزیشکییەکان.

إرسال تعليق