Ads (728x90)

بۆچی ڕەنگی بەفر (سپی) یە؟
لای هەموو لایەکمان ئاشکرایە کە بەفر بریتییە لە ئاوی بەستوو، لە تایبەتمەندییەکانی ئاویش ئەوەیە، کە تام و بۆن و ڕەنگی نییە، ئینجا بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی کە دەڵێ: بۆچی ڕەنگی بەفر “سپی”ـیە یە؟، دەڵێین:

لە ڕاستییدا بەفریش ڕەنگی نییە، بەڵام ئێمە بە سپی دەیبینین، ئەی هۆکاری ئەوە چییە کە ئێمە بە سپی دەیبینین؟!.

هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەر پارچەیەکی بەفر لە چەند کەرتە بەفرێکی زۆر بچووك پێکدێت، کە پێیاندەڵێن "کریستاڵی"، ئەو کریستاڵییانەش چەندین ڕوو و شێوەیان هەیە.

کاتێکیش تیشکی خۆر دەکەوێتە سەر بەفر، تیشکەکە ڕەنگدەداتەوە و بۆ لای ئێمە هەڵدەگەڕێتەوە، ئەو ڕەنگدانەوەیەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە تیشکەکانی خۆر بکەونە سەر ڕووی کریستاڵەکان، ئەو کریستاڵانەش هیچ ڕەنگێکی تیشکەکان نامژن.

بۆیە کاتێك تیشکەکە ڕەنگدەداتەوە (کە ڕەنگەکەی سپییە)، ڕەنگی بەفر بە سپی دەبینین.

إرسال تعليق