Ads (728x90)

درەختی ژیان تەمەنی 400 ساڵە و لە ناوەڕاستی بیاباندایە!
درەختی ژیان تاقە درەختە بە تەنها لە لە ناوەڕاستی بیابانێکی وشك بوەستێت، کە لە دەوروبەرەکەیدا هیچ نیشایەك لەسەر بوونی ژیان نییە.

تەنانەت ڕووەکێکی بچووکیش نییە گوزارشت لەسەر هۆکاری بوونی ژیان لەو شوێنە بکات.

هەر ئەوەشە وایکردووە ئەو درەختە ببێتە مایەی تێڕامان و زۆر کەسیش بە دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەری بگەڕێن، بۆ ئەوەی نهێنییەکەی بدۆزنەوە.

درەختی ژیان دەکەوێتە بیابانی "سەخیر" لە دووری (35) کیلۆمەتر لە مەنامەی پایتەختی وڵاتی بەحرەین.

زانیارییەکانی پسپۆڕانی بواری جیۆلۆجی "زەویناسی" ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە ڕەگ و ڕیشەی درەختی ژیان بۆ نزیکەی  400 ساڵ درێژ دەبێتەوە، درێژییەکەشی دەگاتە (9.7) مەتر، ئەوان تا ئێستاش نەگەیشتوونەتە زانیاری ڕوون لەسەر نهێنی مانەوەی ئەو درەختە بە درێژایی ئەو هەموو ساڵانە، بە تایبەت کە لەو بیابانەدا ئاو بوونی نییە جگە لە ئاوی باران نەبێ کە ئەویش زۆر کەمە لە بەحرەین، کە ئەوەش وایکردووە ئەو درەختە ببێتە یەکێك لە شتە سەرسوڕهێنەرەکان، کە تا ئێستاش تینووێتی زانایان لە زانینی نهێنی مانەوەی نەشکاوە.

درەختی ژیان تەمەنی 400 ساڵە و لە ناوەڕاستی بیاباندایە!
بەڵام زانایان توانیویانە ڕاڤەیەکی تا ڕادەیەك نزیك بۆ نهێنی مانەوەی ئەو درەختە بە درێژایی ئەو هەموو ساڵانە بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ورد نییە و ڕوونێتی تەواو نابەخشێت، ئەویش ئەوەیە، کە درەختەکە زاڵبووە بەسەر سەختییەکانی تەنهایی و تینووێتی، ئەویش بەهۆی پشتێنەیەکی لمەوە کە دەوری داوە، کە ئەوەش وایکردووە ڕەگ و ڕیشەی درەختەکە بۆ دووری چەندین کیلۆمەتر لە ژێر لمدا درێژ ببێتەوە و دزە بکاتە خاکی دوور، بە دیاریکراویش بۆ گوندەکان و ئاو بۆ خۆی ڕابکێشێ، بەڵام وەکو باسمانکرد ئەو زانیارییانە نهێنی مانەوەی ئەو درەختەی بە تەواوەتی ڕوون نەکردۆتەوە، بە تایبەت کە درەختەکانی دیکەی نزیك لە خۆی نەیانتوانیووە بمێننەوە.

إرسال تعليق