ئاژانسی بۆشاییگەری ئاسمانی ئەمریکی "ناسا" ئاشکرایکرد، ساردترین شوێن لە جیهان دەکەوێتە جەمسەری باشووری بەستوو، کە پلەی گەرمی لە شەواندا لەوێ بۆ 92- پلەی ژێر سفر دادەبەزێت.
زانا ئەمریکییەکان بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەو ئامێرانەی لەسەر مانگە دەستکردەکان جێگیرکرابوون، شیکارێکیان ئەنجامدا کە ماوەی 32 ساڵی خایاند، سەرەنجام تێبینی ئەوەیان کرد، کە دەیان جار پلەکانی گەرما لە هەندێك ناوچەی نزیك لە شاخی بەستەڵەك لە نێوان "دۆم ئەرگۆس و فۆگی" بۆ 92- پلەی ژێر سفر دابەزیووە.
ئەو ناوچەیە بە دەشتێك لە خۆرهەڵاتی جەمسەری باشووری بەستوو دەناسرێت و، دەکەوێتە بەرزاییەك کە هەزار مەتر لە سەروو کیشوەرەوەیە.
نزمترین پلەی گەرمیش کە لەوێدا تۆمارکرابێ، 93.2 پلەی ژێر سفری بووە، ئەوەش لە بەرواری (10/8/2010) دا بووە.
ژمارە پێوانەییەکەی پێشووش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1983) لە وێستگەی زانستی ڕوسی "فۆستۆك" لە خۆرهەڵاتی جەمسەری باشووری بەستوو، لەگەڵ 89.2 پلەی ژێر سفری.
شایەنی باسە، ساردترین شوێن لە جیهان کە ئاوەدانی تێدا بێ، دەکەوێتە باکوری خۆرهەڵاتی "سیبیریا" لە ڕوسیا.

إرسال تعليق