Ads (728x90)

پەندێك لە گفتوگۆی پزیشکێك و فیتەرێك
لە کاتێکدا پزیشکێك " کە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکانی دڵ بەناوبانگبوو" لەلای فیتەرێك سەیارەکەی چاك دەکردەوە، فیتەرەکە ماکینەی ئۆتۆمبێلەکەی دەکردەوە، جار جارەش هەندێك شتی لێ دەردەهێنا و هەندێکی دیکەی چاك دەکردەوە.

لەناکاو فیتەرەکە ڕووی خۆی بۆ لای پزیشکەکە وەرگێڕا و پێیوت: ڕێگەم پێدەدەی پرسیارێکت لێبکەم؟!.. پزیشکەکە سەری سوڕما لەو داوایەی فیتەرەکە!!، بەڵام وێڕای سەرسوڕمانییەکەشی، بە ئاگاهییەوە پێیوت: فەرموو پرسیارەکەت بکە.

فیتەرەکە بە پزیشکەکەی وت: تۆ نەشتەرگەرییەکانی دڵ ئەنجام دەدەی، منیش ئیشم چاککردنەوەی ماکینەی ئۆتۆمبێلەکانە (ماکینەش دڵی ئۆتۆمبێلە)، واتە هەردووکمان هەمان کاری هاوشێوە دەکەین، بەڵام بۆچی تۆ پارەیەکی زۆرت دەستدەکەوێ، لە کاتێکدا دەستکەوتی ئێمە زۆر لە هی ئێوە کەمترە؟!.

پزیشکەکە لێی نزیكبووەوە و بە هێمنییەوە چرپاندییە گوێچکەی فیتەرەکە: ئایا تۆ دەتوانی ئۆتۆمبێلێك چاك بکەیەوە بەبێ ئەوەی نەیکوژێنییەوە؟!.

إرسال تعليق