Ads (728x90)

تایبەتمەندییەکی تازە لە فەیسبووك بۆ ڕکابەریکردن لەگەڵ تویتەر
دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك "مارك زۆکربێرگ" هەڵسا بە زیادکردنی تایبەتمەندییەکی تازە بۆ فەیسبووك، کە بە "لاپەڕەی کەسی" دەناسرێ.

بیرۆکەی تایبەتمەندیی "لاپەڕەی کەسی" لەوەوە هات، تاوەکو بەکارهێنەران بتوانن ناوەڕۆکی بابەتەکان هەڵبگرن بۆ ئەوەی لە کاتێکی دیکە و بە لەسەرخۆیی بیانخوێننەوە، هەروەها بۆ ئەوەش کە ببێتە سنووردانانێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر"، کە بووەتە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەرەکی بەکارهێنەران بۆ دەستکەوتنی هەواڵ و زانیاری.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی "Economia Digital" ی ئیسپانی، تایبەتمەندییە تازەکە لە شوێنێکی نایاب لە تەنیشت هەردوو دوگمەی "کۆمێنت و لایك" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دادەنرێ، کە ڕێگە بە تۆمارکردنی لینکە هاوبەشەکانی بەکارهێنەران دەدات لە لیستێکدا، کە دەتوانن لە لیستی سەرەکی "فەیسبووك" بگەنە ناوەڕۆکە هەڵگیراوەکە.

إرسال تعليق