کەسێك نامەیەکی بۆ دۆستە دێرینەکەی نووسی: زۆرم بریندار کردی، ئەوەش وایکرد لێم تووڕە بیت و ڕێڕەوەکانی ژیان لە یەکتر جیامان بکەنەوە.. ئێستاش دوای ئەو هەموو ساڵە، ئومێدەوارم کە کاریگەری ئەو برینانە نەمابن، لە دڵی منیشدا یادگاری جوانترین دوو هاوڕێ زیندوو بۆتەوە.
وەڵامەکەی بە نامەیەك پێگەیشت: هاوڕێکەت هەواڵی تۆی پێدەدام و سوور بوو لەسەر ئەوەی کە تۆ هەرگیز بریندارت نەکردووە، ئێستا من ناتوانم بیسەلمێنم کامەتان ڕاستگۆترن.. "چونکە باوکم کۆچی دوایی کردووە!!؟"..
ئەو پەندەی لەو کورتە سەربوردەیەدا فێری دەبین ئەوەیە، لە جیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە هاوڕێ و خۆشەویستانت، چاوەڕێی کات مەکە، کە ئیدی پۆزش هێنانەوە هیچ سوودێکی نەبێ.. پێش ئەوەی لە دەستت بچێ، دەستپێشخەری بکە بۆ چاکەکردن.. ڕەنگە هەردوولا خۆشەویستییان بۆ یەکتر لە دڵدا بێت، بەڵام خۆبەزلزانینی هەر یەکێکیان ڕێگرە لەوەی دەستپێشخەری بکا.. بۆیە تۆ دەستپێشخەری بۆ ئاشتبوونەوە بکە، چونکە لەوەدا پاداشتێکی ئێکجار گەورەت دەستدەکەوێت.

إرسال تعليق