Ads (728x90)

جیاوازی نێوان درۆزن و درۆزان
درۆزن کەسێکە درۆ بکا، ئەو کەسەش کە زیادەڕۆیی بکا لە درۆکردن و درۆ بکاتە پیشەی خۆی، بە درۆزان ناوزەد دەکرێت.

لە فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویستماندا (دخ) هاتووە، ((عليكم بالصدق، فإن الصدق يهدي إلى البر، وإن البر يهدي إلى الجنة، وما زال الرجل يصدق ويتحرى الصدق حتى يكتب عند الله صديقا، وإياكم والكذب، فإن الكذب يهدي إلى الفجور، وإن الفجور يهدي إلى النار، وما يزال الرجل يكذب ويتحرى عن الكذب حتى يكتب عند الله كذابا))، واتە: ڕاستگۆ بن، چونکە ڕاستی ڕێنووێنی بەرەو چاکە دەکا، چاکەش ڕێنووێنی بەرەو بەهەشت دەکا، مرۆڤی وا هەیە هەر ڕاستگۆیانە دەدوێ و بەدوای ڕاستییدا دەگەڕێ، تا لەلای خوای گەورە بە ڕاستگۆ ناونووس دەکرێ.. تکایە ئاگاداری خۆتان بن لە درۆ، چونکە درۆ ڕێنووێنی بەرەو خراپە دەکا، خراپەش ڕێنووێنی بەرەو دۆزەخ دەکا، مرۆڤی وا هەیە هەر درۆزنانە دەدوێ و بەدوای درۆدا دەگەڕێ، تا لەلای خوای گەورە بە درۆزن ناونووس دەکرێ..

هەروەها پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) دەفەرمووێ: ((تحروا الصدق، وإن رأيتم أن فيه الهلكة فإن فيه النجاة.. واجتنبوا الكذب، وإن رأيتم أن فيه النجاة فإن فيه الهلكة))، واتە: بەدوای ڕاستییدا بگەڕێن، تەنانەت ئەگەر لەناوچوونیشی تێدا ببینن، چونکە ڕزگاربوونی تێدایە.. خۆشتان بپارێزن لە درۆ، تەنانەت ئەگەر ڕزگاربوونیشی تێدا ببینن، چونکە لەناوچوونی تێدایە.

إرسال تعليق