Ads (728x90)

سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy j خستە بازاڕەکانی جیهانەوە
کۆمپانیای بەناوبانگی سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy j خستە بازاڕەکانی دەرەوەی ژاپۆن، ئەوە پاش ئەوەی لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لەوێدا کەوتە بەردەست بەکارهێنەرانەوە.

مۆبایلە تازەکەی سامسۆنگ لە جۆری مۆبایلە هۆشمەندە گرانبەهاکانە، کە بێجگە لە بوونی چەندین تایبەتمەندیی گالاكسی ئێس 4 و گالاكسی نۆت 3 تێیدا، چەندین مواسەفاتی جیاواز و گرنگی دیکەی لەخۆگرتووە، لەوانە:

  1. شاشەیەكی پێنج ئینجی لە جۆری "سوپەر ئەمۆلید" (LCD).
  2. کوالێتی پیشاندانەکەی بە ئەندازەی (1920 ـ 1080) پێکسڵە.
  3. تەکنیکی "FULL HD".
  4. پرۆسێسەرێکی چواری لە جۆری "سناپداگۆن" بە خێرایی (2.3) گێگاهێرتز.
  5. ڕامی مۆبایلەکە (3) گێگایە.
  6. سیستەمی مۆبایلەکە ئەندڕۆیدە.
  7. کامێرای دەرەوەی مۆبایلەکە (13) مێگاپێسڵە.
  8. بەشی دواوەی مۆبایلەکە هاوشێوەی تابلێتەکان لە کانزا دروستکراوە.

بێجگە لە چەندین تایبەتمەندیی دیکە.

إرسال تعليق