توێژینەوەیەکی بەڕیتانی پەردەی لەسەر سوودە پزیشکییەکانی هێشتنەوەی ڕیش لادا، کە پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) هانمان دەدا لەسەری.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، کە "ڕیش" کاریگەری باشی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ لە ڕووی خاوکردنەوەی فاکتەرەکانی پێشکەوتنی تەمەن و، دواخستنی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی و، پارێزگاریکردن لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر کە هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست.
توێژەران لە زانکۆی "کوینزلاندی باشور" دەڵێن: ڕیش پارێزگارییەکی گەورە پێشکەش بە مرۆڤ دەکات لە دژی تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر کە هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست.
توێژەران ئەوەیان بۆ دەرکەوت، کە ئەو بەشانەی ڕووخسار، کە ڕیش دایاندەپۆشێ، بە ئەندازەی کەمتر لە "سێیەك" دەکەوێتە بەر تیشکی سەروو وەنەوشەیی خۆر، ئەوەش بە بەراورد بە بەشەکانی دیکەی ڕووخسار.
توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەش، کە ڕیش، تەمەنی خانەکانی پێست درێژ دەکات و پارێزگاری دەکا لە شێ، هەروەها ڕیش ڕێز و تەقدیر و جوانی بە پیاو دەبەخشێت لەناو خەڵك.

إرسال تعليق