بەشێك لە پەیجەكانی سەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، بوونەتە خانەی فەتوا و ڕۆڵی فەتوادانی هەڕەمەكییانە دەبینن!، هەندێك لەو پەیجانەش كە ناوی وەهمی و هەندێكجاریش ناوی خوازراو هەڵدەگرن، بوونەتە دادگای ئاشكرا و پشتبەستوو بە فەتوای ساختەش، ڕۆڵی دادگاییكردنی كەسایەتی و لایەن و دەستە و ڕێكخراوەكان و هتد.. دەبینن، تەنانەت دەست ناپارێزن لە هیچ بەهایەكی بەرز و بێویژدانانە لە شكۆی پیرۆزییەكان كەمدەكەنەوە!.
ئەوجا لە كاتێكدا كە ویژدانی (وشە) و پیرۆزیی (نووسین) ون دەكرێت، ئەو دادگایانە بە پاڵپشتی فەتوای میزاجی و گوماناوییانە، كە ناڕەوایانە بەناوی ئیسلامەوە بڵاودەكرێنەوە، دەبنە ژووری عەمەلیاتی درماوی، دادگاییكردنەكانیش دەبنە سەكۆیەك بۆ نمایشكردنی هونەرەكانی برینداركردن و هەڵبەستنی تۆمەت و بوختان و ناوزڕاندن و هتد..، بەبێ ئەوەی هیچ نرخێك بۆ بەڵگە و بەها ئەخلاقییەكان و ڕێزگرتنی یەكتر (لە ڕیزكردنی وشە بۆ دروستكردنی ڕستە) دابنرێت!.
ئا ئەوەیە دیوە دێوەزمەییەكەی بەرهەمی تەكنەلۆژیای سەردەم، كە هەر یەكێك كۆمپیۆتەر و هێڵێكی ئینتەرنێتی دەستكەوت، لەوێوە و لە دەروازەی فەتوا بازاڕییەكانی فەیسبووكەوە، ئازادی ڕەهای ئەلیكترۆنی دەستدەكەوێت و، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕێكارە ئەخلاقییەكان، مومارەسەی ئەو ئازادییەی دەكات!، ئەنجامەكەشی ئەوە دەبێت، كە كەسێكی تا ئەوپەڕی ساویلكە دەتوانێت زانایەكی ئایینی گەورە كافر بكات كە هەموو تەمەنی خۆی لە نێو پەرتووكە فیقهییەكان و زانستەكانی قورئان و فەرموودە و هتد .. بەسەربردووە!، هەر كەسێكیش لە هەر ئاستێكدا بێت دەتوانێت گاڵتە بە هەر توێژەر و پسپۆڕ و بەهرەمەندێك بكات كە لە هەر بوارێكی زانستی و مەعریفییدا دەستباڵا و دەستڕەنگین بێت، هەر كەسێكیش هەرچەند ناشارەزاش بێت دەتوانێت بە قامچی وشە بەرببێتە گیانی ئەوانەی قاڵبووی كارامەیی و لێهاتوویی و ئەزمووندیدەیین!.
لێرەدا جێی خۆیەتی بپرسین، چ شتێك ڕوویدەدا، ئەگەر ئازادی سروشتی لە ئاست مواسەفاتی ئازادی فەیسبووكەوە بووایە؟!، تۆ بڵێی كوردەكەی لەمەڕ خۆمان، ئەگەر ئازادییەكی سروشتییانەی لە شێوەی ئازادی فەیسبووكی دەستبكەوتایە و بە فەتوای قەڵبیش ڕەواییەتی هەمەلایەنەی وەربگرتبایە، چ كارەساتێكی گەورەی لێدەكەوتەوە؟!، ئەمەیان تەنها پرسیارێكە و بەس، بەو هیوایەی لە واقیعدا بەرجەستە نەبێت، چونكە ژیانمان بێسنوور تراژیدیایی دەبوو!.

إرسال تعليق