لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەکان (2013) کە لە مەڕاکشی پایتەختی مەغریب لە نێوان هەردوو یانەی ڕەجا بەیزائی مەغریبی خاوەن جەماوەر و یاریگا و یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بەڕێوەچوو، یانە باڤارییە ئەڵمانییەکە بە ئەنجامی (2-0) یارییەکەی بردەوە و نازناوەکەی دەستەبەرکرد.
پێش بەڕێوەچوونی یارییەکە، پێشبینییەکان یانە ئەڵمانییەکەیان وەکو پاڵەوان دیاریکرد بوو، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ئاست و ئەزموون و مێژوو و دەستکەوتی هەردوو یانەکە، کە ئەستەمە بە یەکتر بەراورد بکرێن، بەڵام لە تۆپی پێیدا هیچ شتێك مەحاڵ نییە، یانە مەغریبییەکەش بە پشتبەستن بە جەماوەر و یاریگا و گەڕانەوە بۆ ئەنجامی یاری پێش کۆتایی، کە بە ئەنجامی (3-1) لە یانەی "ئەتلەتیکۆ مینیرۆ" بردبۆوە کە پاڵێوراوێکی بەهێز بوو بۆ دەستەبەرکردنی نازناوەکە، هێزی ئەو سەرکێشییەیان شك دەبرد و بە گڕووتینەوە ڕووبەڕووی یانە باڤارییەکە بوونەوە.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی (7)، یانە باڤارییەکە بە گۆڵێکی جوانی یاریزانی بەڕازیلی "دانتی" پێشکەوت، لە خولەکی (22) دا، یانە باڤارییەکە گۆڵی دووەمی خۆی بە پێیەکانی یاریزانی ئیسپانی "تیاگۆ ئەلکەنتارا" تۆمار کرد، لە زۆربەی کاتەکانی ئەو گێمەشدا یانەی بایرن میونخ کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو و دەرفەتی بە ڕەجا بەیزائی مەغریبی نەدەدا سوود لە پاڵپشتی و هاندانی جەماوەر و هاندەرانی وەربگرێت.
لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، یانە مەغریبییەکە زۆر هەوڵییدا بگەڕێتەوە بۆ ناو کەشوهەوای یارییکە و هیوا بە هاندەرانی ببەخشێتەوە بۆ ئاهەنگگێڕان، بەڵام سووربوونی یانەی بایرن میونخ لەسەر بردنەوەی نازناوەکە، وایکرد یاریزانەکانی بەوپەڕی بەهێزییەوە بەرگری لە ئەنجامی یارییەکە بکەن، سەرەنجام یانەی بایرن میونخ بەو ئەنجامە کۆتایی بە یارییکە هێنا و نازناوی پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان (2013) ی بەدەستهێنا.
بەو دەستکەوتەش، یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی کۆی نازناوەکانی ئەمساڵەی خۆی گەیاندە پێنجەم نازناو (بۆندسلیگا، جامی ئەڵمانیا، یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سوپەری ئەوروپی،جامی جیهانی یانەکان).

إرسال تعليق