توێژەرە ئوستوڕالییەکان سەرکەوتوو بوون لە پەرەدان بە بەرهەمهێنانی گورچیلەیەکی بچووکی سەرەتایی لە خانە بەربڵاوەکانی جەستەی مرۆڤ لە کارگەکانی پەیمانگای زانستە بایۆلۆژییەکان لە زانکۆی "کوینس لاند".
ئەو جۆرە توێژینەوانەش دەتوانن پسپۆڕان بگەیەننە چارەسەری باشتر بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە و تاقیکردنەوەی دڵنیاکەرەوە و داوودەرمانە کاریگەرتر و جیاوازەکانی گورچیلە.
زانایان سەرکەوتوو بوون لە لە پەرەدان و گەشەپێدانی هەندێك لە خانە بەربڵاوەکانی جەستەی مرۆڤ (کە خاوەن توانای جیاجیان) بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی جۆرەها خانەی پێویست لە پێناو دروستکردنی گورچیلەیەکی سەرەتایی بچووك، ئەوەش وەکو قۆناغی یەکەمی توێژینەوەکان.
گورچیلە دروستکراوەکە لە ڕووی قەبارەوە لە گورچیلەی کەسی باڵقبووی ئاسایی بچووکترە، کلیلی توێژەرانیش لە گەیشتن بەو دەرەنجامە، لە کۆمەککردنی خانە بەربڵاوەکان دابوو بە پێکهێنەرە زۆر بچووکەکان (کە بە وردبینییەوە تێکەڵی یەکتر کرابوون) کە بە "هۆکارەکانی گەشەکردن" ناوزەد دەکرێن.
لە کاتی تێکەڵکردنی خانە بەربڵاوەکان بە "هۆکارەکانی گەشەکردن" بە شێوەی تەرکیزکردنێکی دیاریکراو (کە کاتەکانیان بە وردبینییەوە دیاریدەکرێت)، "هۆکارەکانی گەشەکردن" توانیان بە شێوازێك پێشڕەوی خانە بەربڵاوەکان بکەن لە گەشەکردن، کە هاوشێوەی گەشەکردنی ئاسایی خانەکانە.

إرسال تعليق