له سۆنگه‌ی دادگه‌ری و دیدێكی پۆزهتیڤانهوهیه و، گوزارشته له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕابوونی هزری هۆشمه‌ندانه له كه‌سایه‌تییه‌كه‌ت، كه گوێ له‌وه‌كه‌ی تر بگریت، چونكه یان هه‌ڵه‌یه‌كی لێ ده‌بیستیت و بۆی ڕاست ده‌كه‌یته‌وه، یان گومانێكی لێ به‌دی ده‌كه‌یت و ڕه‌تی ده‌كه‌یته‌وه، یان خه‌ڵاتێكه و لێی وه‌رده‌گریت، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و تایبه‌تمه‌ندییه جیاكهرهوانهی، كه له دووره‌وه وێنای ناخی خود ده‌كات و به ئه‌وانی دیكه ئاشنای ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و تێزانه كهڵهكهبووهوهیه، كه ده‌بێته ڕێگر له ئاوێزانبوونی جیهانی دڵ به تروسكایی ڕاستییه‌كان و ئاشنابوونی به بریسكانه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته‌كان.
شایه‌تیدانی كه‌سانێك كه پێشه‌نگن له بوار و كار و بڕیارداندا به ڕاستی و ڕه‌واییه‌تی بانگه‌شه و بیر و باوه‌ڕێك "به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له لایه‌ن به‌رامبه‌ره نه‌یار و ڕكابه‌ره‌كانه‌وه بن"، ده‌بێته كلیلی ڕزگاربوونی نه‌ته‌وه و هۆز و میللهتهكهیشی له تارمایی و تاسان له غه‌فڵه‌تدا، قسه‌ی ئاقڵمه‌ندانه‌ی كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كانیش كاریگه‌ری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی به سه‌ر گه‌له‌كه‌یانه‌وه ده‌بێت و ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه و تێڕوانینی ئایینیان، ئه‌مانه قایل‌بوون و متمانه‌ی پتر نییه به خود و خۆخه‌ڵه‌تاندن و خۆخرۆشاندنێكی بێبنه‌ما نییه، به‌ڵكو پێ خۆشحاڵبوونێكی چێژبه‌خشه به دڵ و گیرسانه‌وه‌ی حه‌سانه‌وه‌یه له ده‌رووندا، چونكه هه‌ڵوێستێكی له‌و چه‌شن و ڕه‌نگه له ستایش و سوپاسگوزاریكردن زێتره، كاتێك ده‌بینی و ده‌بیستی كه به‌رامبه‌ره ڕكابه‌ر و ڕاجیاوازهكهت به زمانێك ده‌دوێت، كه وه‌كو ئه‌وه وایه تۆ خۆت ده‌ق و دێڕه‌كانی په‌ڕاوی داننانهكهی بۆ بنووسیته‌وه و ئه‌ویش له جوانترین شاكاری ده‌ربڕین و ئاخاوتندا بیڕازێنێته‌وه و بیچرپێنێته گوێچكه‌ی خه‌ڵك و ببێته مایه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له ئینتیما و ئایدیای ئایینیاندا.
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌م بابه‌ته‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، شاكارێكی ڕه‌نگینه له مه‌زنێتی ده‌ربڕینی بیروڕای بژارده‌یه‌ك له فه‌یله‌سوف و كه‌سایه‌تییه ناودار و به‌ناوبانگه جیهانییه‌كان، كه له ڕاستییدا به‌رجه‌سته‌ی گهواهینامهیهكی شایسته ده‌كات له سه‌لماندنی به‌رزێتی پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د (د خ) و، لانیكه‌م شرۆڤه‌یه‌كی كورت و پوخت بۆ لایه‌نێكی گشتگیری واتا و ده‌لاله‌تی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، كه لە ڕێگەیەوە په‌روه‌ردگاری مه‌زن پێغه‌مبه‌ر (د خ) ده‌دوێنێ و پێی ده‌فه‌رمووێت: (و رفعنا لك ذكرك).
ئه‌وه‌یشی كه مایه‌ی خۆشبه‌ختییه ئه‌وه‌یه، كه مێژوو به دێڕی زێڕین ئه‌و وته و وشانه‌ی دۆكیۆمێنت كردووه و له دووتوێی په‌رتووك و كه‌له‌پووری مرۆڤایه‌تییدا پاراستوونی، بۆیه به پێویستییه‌كی بابه‌تی و ئه‌خلاقی ده‌بینم، کە له یادی له دایكبوونی حه‌زره‌تی موحممه‌د (د خ)، ئه‌و بژارده نایابه له وته‌ی فه‌یله‌سوف و كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه جیهانییه‌كان بخه‌ینه‌وه به‌ردیده، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به داینه‌مۆیه‌كی به‌هێزتر بۆ جۆشدانه‌وه‌ی ده‌روونه عهوداڵهكان بۆ تهزووێكی ئیمانییانه‌ی له‌و شێوه‌یه، هاوكات گرجوگۆڵتر له جاران له حزوری ژوان و خه‌ڵوه‌تی خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره مهزنهوە خۆمان ببینینه‌وه.
• له ئینسكلۆپیدیای " دائرة المعارف البریطانیة " چاپی یازدهمدا هاتووه: موحه‌ممه‌د (د خ) دیارترین كه‌سایه‌تییه ئایینیه‌كان بووه و، سه‌ركه‌وتووترین و گونجاوترینیان بووه، ئه‌و له ده‌مێكدا ده‌ركه‌وت، كه عه‌ڕه‌به‌كان به‌ره‌و ناخی نزمایی شۆڕبووبوونه‌وه، ئه‌وان ڕێنمایی ئایینی ڕێزلێگیراو و بنه‌ما شارستانی و سیاسی و كۆمهڵایهتییهكانییان نه‌بوو، زانست و هونه‌ری وه‌هایان نه‌بوو كه شانازی پێوه بكه‌ن، په‌یوه‌ندییان به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان نه‌بوو، ئه‌وان هه‌ڵوه‌شاوه و لێكترازاو بوون، جووه‌كان هه‌وڵییاندا بیانكه‌ن به جوو به‌ڵام نه‌یانتوانی، مه‌سیحییه‌كانیش تهقهللایاندا له‌م مه‌یدانه‌دا تا بیانكه‌ن به نه‌سڕانی لێ به بێهیوایی لێی ده‌رچوون، وه‌كو چۆن هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پێشوو بۆ ڕیفۆرم بێكهڵك بوون، لێ موحه‌ممه‌د (د خ) ده‌ركه‌وت، كه وه‌كو هه‌وێنی هیدایه‌ت و هاتنه‌دی هیواكانی جیهانییان ڕه‌وانه‌كرا و، توانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا، هه‌موو نه‌ریته خراپه‌كان له دوورگه‌ی عه‌ڕه‌ب له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه ههڵبتهكێنێ و، له بتپهرستییهكی نزمه‌وه به‌ره‌و یه‌كتاپه‌رستییه‌كی پاك به‌رزی بكاته‌وه و، ڕۆڵه‌كانی عه‌ڕه‌بی ڕووه‌و ڕاسته‌ڕێ و ڕێڕه‌وی حه‌ق وه‌ربچه‌رخێنێ و، ئیدی بوون به بانگه‌شه‌كار و ڕێنموونیكاری هیدایه‌ت له‌و كاته‌ی كه له‌وه‌و پێش بانگه‌شه‌كار و ڕێنموونیكاری بتپه‌رستی و خراپه‌كاری بوون و، وایلێكردن وه‌كو كۆششیكار بۆ به‌رزڕاگرتنی ووشه‌ی خودا به ناو زه‌ویدا بڵاوببنه‌وه .
• خۆرهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی دكتۆر (برۆكلمان) له په‌رتووكه‌كه‌یدا مێژووی ئه‌ده‌بی عه‌ڕه‌بی" (تاریخ الادب العربی) ده‌ڵێت: له به‌ره‌به‌یانی ده‌ركه‌وتنی ئیسلامدا، كه پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (د خ) ڕێبه‌رێتی گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ده‌كرد، نووسه‌ر و زاناكانی عه‌ڕه‌ب به هۆی پێشكه‌وتنی شارستانییه‌ت و ڕۆشنبیری هزریی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا، بژارده‌یه‌ك له شاكاری به كه‌ڵك له زانسته مه‌ده‌نییه‌كانی وه‌كو فه‌لسه‌فه و بیركاری و زانسته سروشتییه‌كانیان له دوای خۆیان جێهێشت، كه جێمانی ئه‌و پاشماوه مه‌زنه وایكرد ئه‌و زانستانه شوێنه‌وارێكی شایسته له مێژووی ئه‌ده‌بی عه‌ڕه‌بی به شێوه‌یه‌كی گشتی دابنێت و، واشیكرد زانا عه‌ڕه‌به‌كان ببنه مامۆستای خۆرئاوا كه شوێنپێیان هه‌ڵبگیردرێت و چاو له ڕووناكی توێژینهوهكانییان بكرێت، ئه‌گه‌ریش عه‌ڕه‌به‌كان له بنه‌چه‌دا ئه‌و زانستانه‌یان له نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه وه‌ربگرتایه، ئه‌وا له "ئیغریق" ه‌كان وه‌ریانده‌گرت و به جۆرێك له پارسهنگییان ده‌دا، كه له گه‌ڵ شارستانییه‌تی ئیسلامی بگونجێت، ئه‌و زانستانه‌ش ماوه‌یه‌ك له زه‌مه‌ن وه‌كو به‌رهه‌مه‌كانی خۆرئاوا و كه‌له‌پوری بێگانه مانه‌وه.
• زانای ئه‌مریكی ( مایكل هارت ) مامۆستای بیركاری و فیزیا و فهلهكییات له زانكۆی ئه‌مریكی و پسپۆڕ له ده‌سته‌ی دادوه‌ری ئه‌مریكی له په‌رتووكه‌كه‌یدا (الخالدون المئة) واته (سه‌د نه‌مره‌كه)، كه تیایدا ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌دی (د خ) له سه‌رووی لیسته‌كه‌ی داناوه، به‌و پێیه‌ی گه‌وره‌ترینی كه‌سایه‌تییه نه‌مره‌كانه له مێژووی ته‌واوی مرۆڤایه‌تییدا، ده‌ڵێت: موحه‌ممه‌دم (د خ) به سه‌ر لیستی په‌رتووكه‌كه‌م هه‌ڵبژارد، ده‌بێت زۆر كه‌س له‌م هه‌ڵبژاردنه‌م تووشی حه‌په‌سان ببن، لێ موحه‌ممه‌د (د خ) تاكه مرۆڤه له مێژوودا كه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها له سه‌ر ئاستی دینی و دونیاییدا سه‌ركه‌وتوو بووبێت. ئه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ ئیسلام و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌ك گه‌وره‌ترینی ئایینه‌كان كردووه و بوو به سه‌رله‌شكر و كه‌سێكی سه‌ربازیی و ئایینی. دوای سێزده سه‌ده له وهغهركردنیشییدا، تا ئێستاش كاریگه‌رییه‌كه‌ی موحه‌ممه‌د (د خ) به هێز و نوێیه. پێغه‌مبه‌ر (د خ) پیاوێكی دونیایی و هاوسه‌ر و باوك بوو، كاری بازرگانی ده‌كرد و شوانكاره‌ی مهروماڵاتیش بوو، ده‌جه‌نگا و دهپێكرا و نه‌خۆشیش ده‌بوو، هێزێكی زۆردار نه‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌شێت بوترێت كه گه‌وره‌ترین ڕێبه‌ری سیاسی بووه كه مێژوو ناسیبێتی. ئه‌و تێكه‌ڵاوییه له نێوان دین و دونیادا وایكرد بڕوا به‌وه بكه‌م كه موحه‌ممه‌د ( د خ ) گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تییه له ڕووی كاریگه‌رییه‌وه له ته‌واوی مێژووی مرۆڤایه‌تییدا.
• مێژوونووس و ڕۆماننووسی جیهانی به‌ناوبانگ (برنارد شۆ) ده‌ڵێت: ئێستا ئه‌وروپا هه‌ست به دانایی موحه‌ممه‌د (د خ) ده‌كات و شه‌یدای ئایینه‌كه‌ی ده‌بێت، وه‌كو چۆن بیروباوه‌ڕی ئیسلامی بێ‌تاوان ده‌كات له‌و تۆمه‌تانه‌ی پیاوه درۆزنه‌كانی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست كه دابوونیانه پاڵ ئیسلام، له‌مه‌ودواش ئیسلام ده‌بێته ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه كۆڵه‌گه‌كانی ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری له سه‌ر ده‌چه‌سپێندرێن و، فه‌لسه‌فه‌ی كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كانی لێ وه‌رده‌گیردرێت. لێ من ده‌توانم پێشبینی ئه‌وه بكه‌م و بڵێم: ئاماژه‌كانی سه‌رده‌می ئیسلامی ئه‌وروپی نزیكن و هه‌ر ده‌بێ ده‌ربكه‌وێ. من باوه‌ڕم وه‌هایه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پیاوێكی وه‌كو موحه‌ممه‌د (د خ) جڵه‌وی ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌ها له تێكڕای جیهان به ده‌سته‌وه بگرێت، ئه‌وا له‌و حوكمڕانییهدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و جیهان به‌ره‌و خێر و خۆشی ده‌بات و، هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات به شێوه‌یه‌ك كه ئاشتی و به‌ختیاری بۆ تێكڕای جیهان به‌دیده‌هێنێت. به‌ڵێ، به ڕاستی ئیمڕۆ جیهان زۆر پێویستی به پیاوێكی وه‌كو موحه‌ممه‌ده (د خ) بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی خواردنه‌وه‌ی فنجانێكی قاوه‌دا هه‌موو كێشه ئاڵۆزه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
• مێژوونووسی ئه‌وروپی (جیمس میتشنر) ده‌ڵێت: ئه‌و "مه‌به‌ستی موحه‌ممه‌ده -د خ-" هه‌ژار و بێوه‌ژن و بێباوك و چهوسێندراوهكانی خۆشده‌ویستن، ئه‌و به كه‌سایه‌تییه له ڕادهبهدهرهكهیدا، شۆڕشێكی له نیمچه دوورگه‌ی عه‌ڕه‌ب و ته‌واوی خۆرهه‌ڵات به‌رپاكرد و، به ده‌سته‌كانی خۆی بته‌كانی تێكشكاندن و، بنچیینهكانی ئایینێكی هه‌میشه‌یی دامه‌زراند، كه بانگه‌شه بۆ باوهڕیهێنان به خودای په‌روه‌ردگار به ته‌نها ده‌كات، وه‌كو چۆن كۆت و به‌ندی كۆیلایه‌تی له سه‌ر ئافره‌تان هه‌ڵگرت كه نه‌ریته‌كانی بیابان به سه‌ریانیدا سەپاندبوون.
• مێژوونووسی خۆرئاوایی (ڕۆبه‌رت بریقال) ده‌ڵێت: دوای دابه‌زینی ئه‌وروپا "له دۆخی وه‌حشیگه‌رایی" له نزمییه‌وه به‌ره‌و خوارتر، گه‌یشته تاریكترین قووڵاییه‌كانی نه‌فامێتی و خراپێتی، له كاتێكدا به ته‌نها شاره‌كانی جیهانی ئیسلامی "بەغداد و قاهیرە و قوڕتوبە و طلیطلة" سه‌نته‌ری شارستانییه‌ت و چالاكی عه‌قڵی بوون. له‌و ده‌مه‌وه ژیانێكی نوێ له شێوه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی مرۆیی نوێ ،ده‌ركه‌وت. له ڕاستییدا هه‌ر جووڵه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامی و موسڵمانان بوو له " ئەندەلوس و صقلیة" كه بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌وروپای خوڵقاند، هه‌ر له‌و جووڵهیهشهوه سه‌روه‌تی ئه‌وروپی پێشكه‌وت و شاره بازرگانییه‌كان په‌یدابوون و ده‌سته نیابییهكان به‌هێزبوون و ئه‌نجومه‌نه‌كانی شوراش سته‌م و تارمایی سیسته‌می باڕۆنی و دوژمنكارییهكهی تێك‌شكاند. به‌مجۆره ئازادی سیاسی و سیسته‌مه‌كان له گه‌ڵ شارستانییه‌تی ئیسلامی چوونه ناو ئه‌وروپا، خۆرئاواش ناتوانێ نكۆڵی له‌و ڕاستییه مێژووییه بكات، هه‌رچه‌ند ده‌مارگیرییانه و سهرڕهقانهش ڕه‌فتار بنوێنێ. له ڕاستییدا ئایینی ئه‌وروپا به موحه‌ممه‌د (د خ) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نامۆیه..!، ئایا موحه‌ممه‌د (د خ) شایه‌نی ئه‌وه نییه شوێنی پێشه‌نگ له ڕێڕه‌وی مێژووی مه‌سیحییه‌ت بدۆزێته‌وه..؟!.
• (نیكۆلا یافیتش تولستوی) یه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانی ئه‌ده‌بی ڕوسی ده‌ڵێت: ئه‌و شانازییه به‌سه بۆ موحه‌ممه‌د (د خ) كه ئۆممهتێكی ڕیسوا و خوێناویبوو به چڕنووكی ئه‌هریمه‌نه‌كانی نه‌ریته ناشیرینه‌كان ڕزگاركرد و ڕێگه‌ی به‌رزبوونه‌وه و پێشكه‌وتنی به ڕوودا كردنه‌وه و، شه‌ریعه‌تی موحه‌ممه‌د (د خ) به سه‌ر هه‌موو جیهاندا باڵده‌كێشێت، چونكه له گه‌ڵ عه‌قڵ و داناییدا ده‌گونجێت.
• پڕۆفیسۆر (كارادی فو) له په‌رتووكه‌كه‌یدا (ئهلموحهممهدییه) دا ده‌ڵێت: به ڕاستی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (د خ) ئیلهامبه‌خش و دامه‌زرێنه‌ر بوو، هیچ یه‌كێك نه‌یتوانی ململانێی له گه‌ڵ بكات له سه‌ر ئه‌و پایهبهرزییهی كه هه‌یبوو، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌و شێوه‌یه ته‌ماشای خۆی نه‌ده‌كرد كه پیاوێكه له ڕه‌گه‌ز یان چینێكی جیاواز له ڕه‌گه‌ز و چینه‌كانی دیكه‌ی موسڵمانانە، له ڕاستییدا هه‌ستی هاوشانی و براییانه كه موحه‌ممه‌د (د خ) له نێو ئه‌ندامه‌كانی كوتله‌ی ئیسلامی دایمه‌زراند بوو، به كرده‌یی جێبه‌جێی ده‌كرد ته‌نانه‌ت له سه‌ر خۆیشی.
• (مەهاتما غاندی) له ئاخاوتن له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ینج إندیا" ده‌ڵێت: ویستم سیفاتی ئه‌و پیاوه بناسم كه به‌بێ ململانێ بۆته خاوه‌نی دڵی ملیۆنان مرۆڤ، ئێستا گه‌یشتمه ئه‌و په‌ڕی قه‌ناعه‌ته‌وه، كه شمشێر ئه‌و فاكته‌ره نه‌بووه كه ئیسلام به هۆیه‌وه پایه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵكو ساده‌یی پێغه‌مبه‌ر (د خ) له گه‌ڵ ئه‌و وردبینی و ڕاستگۆییه‌ی له بهڵێنهكانییدا بووە، له گه‌ڵ ئه‌و له‌خۆبردوویی و دڵسۆزییه‌ش کە له گه‌ڵ دۆست و شوێنكه‌وتووانیدا هەیبووە و، بەهۆی نه‌به‌زیی و متمانه‌ی ڕه‌های به په‌روه‌ردگار و په‌یامه‌كه‌ی بووە. ئه‌مانه ئه‌و سیفه‌تانه‌ن كه ڕێگه‌یان خۆشكرد و سهختییهكانییان تێپه‌ڕاند، نه‌وه‌كو شمشێر، دوای ته‌واوبوونم له خوێندنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌م له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د خ)، نیگه‌ران بووم له‌وه‌ی كه زیاترم نه‌زانی له باره‌ی ژیاننامه گه‌وره‌كه‌ی.

إرسال تعليق