Ads (728x90)

مانای http چییە کە لە سەرەتای لینکی وێبسایتەکاندا هەیە..؟
وشەی http کورتکراوەی ڕستەی (Hyper Text Transfer Protocol) ە، واتە (پڕۆتۆکۆڵی گواستنەوەی دەقە بڵاوکراوەکان).

ئەوەش ئەو زمانە ناسراوەیە کە بۆ گواستنەوەی دەق و وێنەکان لە نێوان ئامێرەکانی کۆمپیۆتەر لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەکاردەهێنرێت.

کاتێك ناونیشانی پێگەیەکی ئەلیکتڕۆنی بە وشەی http دەستپێدەکات، مانای وایە تۆ داوای ئامادەکردنی پەڕەیەکی ئینتەرنێت لە کۆمپیۆتەرەکەت دەکەی، بەڵام ئەوەش مانای ئەوە ناگەیەنێت کە وشەی http تاکە وشەی دەستتپێك بێت کە بتوانی لە براوسەرەکەت بەکاریبهێنی، چونکە لە واقیعدا زیاتر لە پڕۆتۆکۆلێك هەیە کە دەتوانی بەکاریبهێنی، بۆ نموونە: FTP//: کە کورتکراوەی ڕستەی (File Transfer Protocol ) یە، واتە (پڕۆتۆکۆڵی گواستنەوەی دەقە فایلەکان).

ئەگەریش بمانەوێ ئاسانتر لەو مەبەستەمان نزیك ببینەوە، وشەی http پەیامێکە لە ئامێری کۆمپیۆتەری بەکارهێنەرەوە بۆ سێرڤەری پێگە ئەلیکتڕۆنییەکان، تێیدا داوای جۆرێکی دیاریکراو لە وەڵامدانەوەی خواستی بەکارهێنەر دەکرێت، کە ئەویش بینینی پەڕەکانی پێگە ئەلیکتڕۆنییەکانی سەر تۆڕی ئینتەرنێتن.

إرسال تعليق