Ads (728x90)

چ شتێك ڕوودەدا ئەگەر پیاو مۆز بخوا..؟
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، کە ژمارەیەك توێژەر و پسپۆڕی بواری خۆراك ئەنجامیانداوە، دووپاتی لەوە کردووەتەوە، کە پێکهاتەی مۆز یارمەتیدەرە لەسەر خاوبوونەوەی جەستەیی و مەعنەوی لەلای پیاوان.

ئەوەش تەرکیزی پیاوان لەسەر مومارەسەکردنی پەیوەندی گەرموگوڕی هاوسەرێتی زیاد دەکا.

ژمارەیەکی زۆر توێژینەوە لەسەر میوەی مۆز ئەنجامدراون و سوودە تەندروستییە گرنگەکانی دووپاتکراونەتەوە، بەڵام ئەو توێژینەوە تازەیە سەلماندوویەتی، کە تێکەڵەی توخمە خۆراکییە سروشتییەکانی ناو مۆز، لایەنی عاتیفی پیاوان زیاد دەکا و هەستی خۆشەویستییان بەهێزتر دەکا.

شایەنی باسە، توێژینەوە تازەکە بە درێژایی ماوەی چوار مانگ، لەسەر (148) پیاوی خۆبەخش لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا تاقیکرایەوە، کە هەر یەکێکیان، چوار تا شەش مۆزیان لەگەڵ ئەو شەربەتەی حەزیان لێی بووە خواردووەتەوە.

إرسال تعليق