Ads (728x90)

بۆچی ژنان زیاتر لە پیاوان هەست بە سەرما دەکەن..؟
سەرەڕای ئەوەی جەستەی ژنان بڕێکی زیاتر لە چەوری خەزن دەکات، بەڵام زیاتریش لە پیاوان هەست بە سەرما دەکەن..!، کە وابێ هۆکاری ئەوە چییە..؟.

پسپۆڕان دەڵێن: ئەو چەورییەی لە جەستەی ژناندا هەیە، لە ناوچەیەکی دیاریکراودا کۆ دەبێتەوە، بەشەکانی دیکەی جەستەشی بەبێ پارێزگارییەك لە سەرما دەمێننەوە.

بە پێچەوانەشەوە، ئەو چەورییەی لە جەستەی پیاواندا هەیە، بە شێوەیەکی هاوسەنگ بەسەر هەموو بەشەکانی جەستەدا دابەشبووە، بۆ ئەوەی لە هەستکردن بە سەرما بیپارێزێت.

لەلایەکی دیکەوە، بوونی بڕێکی زۆر لە چەوری لەناو جەستەدا، دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسوولکەکان، زانراویشە کە بەهێزبوونی ماسوولکەکان زۆرجار گەرمایی دروستدەکات تەنانەت لە کاتی نەبوونی جووڵەشدا.

إرسال تعليق