هه‌ڵكه‌وتن و هاتنی موحه‌ممه‌د (دخ) بۆ ڕووی جیهان و ئاوێزانبوونی گه‌ردوون به ڕۆشنایی و ترووسكایی مزگێنی دوماهی هاتنی ته‌مه‌نی نه‌فامی و تارمایی، وه‌رچه‌رخانێك بوو، هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئاشنا و ئالووده‌ی ئۆخژنی و ئاسووده‌ییه‌كی بێوێنه كرد، كه به لێكدانه‌وه‌ی لۆژیكییانه‌ی ده‌رهاویشته و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و بازدانه بارگاوییه به شانازیی و شكۆمه‌ندی و شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌ز و ڕه‌هه‌نده‌كانی، به مێژوویترین ڕووداوگه‌لی مرۆڤایه‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
به شایه‌دی و دانپیانانی گه‌وره فه‌یله‌سوف و ناودارانی جیهانیش، دیارترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ی بوونه پێشه‌كی و پاڵنه‌ری به‌رپابوونی وه‌ها شۆڕشێكی سه‌ركه‌وتووی سه‌راپاگیر و هه‌مه‌لایه‌ن له كۆمه‌ڵگا و كلتوور و كه‌سایه‌تی مرۆڤ له سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتن و دره‌وشانه‌وه‌ی گزنگی پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌ممه‌د(دخ)، ئه‌و بژارده‌یه بوو له نایابترین سیفات و خه‌سڵه‌ت، كه وه‌كو كاكڵه و كانزایه‌كی نرخدار و گرانبه‌ها له كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د (دخ) به‌رجه‌سته بوو بوو، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی کە هه‌میشه و بۆ هه‌تا هەتایه، سه‌رنجڕاكێشترین لایه‌نی ژیانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه، كه هه‌موو تاكێكی مرۆڤایه‌تی سه‌رسام و سه‌رقاڵی ڕامان و ڕوانینی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و گه‌وره‌ییه كردووه، كه به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه له ڕه‌فتار و گوفتارهكانیدا نه‌خشاندوویه‌تی و، به وێناكردنێكی نایابیشهوه، شایسته‌یی پێشه‌نگبوونی خۆی بۆ نه‌وه دوای نه‌وه‌ی ڕه‌چه‌له‌كی مرۆڤایه‌تی سه‌لماندووه و، دووپاتی له‌و شادی و شه‌یداییه كردۆته‌وه، كه هه‌میشه وه‌كو سه‌لیقه‌یه‌كی سروشتی بۆ باشتربوونی ڕه‌وش و ڕه‌وشتی مرۆیی و پابه‌ندوونی تاكه‌كان به به‌ها به‌رزه‌كانه‌وه پیشانیداوه.
هه‌مدیس له‌م گۆشهنیگایهشەوه، ئه‌و هه‌قیقه‌ته به ڕوونی ساخبۆته‌وه، كه پێوه‌ره‌كانی گه‌وره‌یی به پاره و پوول نابێ، به پۆست و پله و پایه نابێ، به ژماره‌ی شوێنكه‌وتووان و هه‌واداران نابێ، به باڵاده‌ستی و باسك ئه‌ستووری نابێ، به به‌هێزی قه‌ڵه‌مڕه‌وی و ته‌ختی حوكمڕانی نابێ، به ناوبانگی ڕه‌چه‌له‌ك و باب و باپیران نابێ، به‌ڵكو به ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تی له به‌رزی و پاكیزه‌یی، له ڕه‌وشتبه‌رزی و ڕووپاكی، له باڵایی و نموونه‌یی، له دانایی و زانایی، له له‌خۆبردوویی و لێبوورده‌یی، له هۆشیاری و هۆشمه‌ندی، له سه‌لیقه و سه‌وداسه‌ریی، له دادیاریی و یه‌كسانی، له ئه‌زموون و دونیابینی و هتد.. ده‌بێت.
ئه‌گه‌ریش بمانه‌وێت كه‌سایه‌تی كه‌سه ناوداره‌كان وكۆششهكانیان له سۆنگه‌ی به‌راوردكارییه‌وه بخه‌ینه به‌ر تیشكی هه‌ڵسه‌گاندن و هه‌ڵاوێردن، ده‌بینین پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (دخ) له سه‌رووی تێڕوانین و پێشبینییهكانهوهیه، كهسایهتییەکەشی هێنده له هه‌ڵكشانێكی به‌رز دایه، كه ئه‌سته‌مه به قه‌ڵه‌م و وشه، بازنه به ده‌وریدا بكێشین و بیخه‌ینه چوارچێوه‌ی نووسین و ناونیشانه‌وه، چونكه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (دخ) له قۆناغ و وێستگه‌كانی ژیان و ته‌مه‌نیدا، هۆكار و هه‌ڵگری په‌یامی شه‌ڕی وێرانكه‌ر و بۆمبی ڕووخێنه‌ر نه‌بووه تا ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگی مرۆڤایه‌تی له‌ناوببات و تۆوی ته‌فره‌قه و ته‌فره‌دان له ناخ و ده‌روونیان بچێنێت، به‌ڵكو به توێشوویه‌كی پڕ میهره‌بانی و هه‌گبه‌یه‌كی پر له ویژدانه‌وه مرۆڤایه‌تی ڕووه‌و گزنگی ئاسۆیه‌كی موژده‌به‌خش ئاراسته كردووه و، هاتووه تاوه‌كو به‌و فه‌رمان و كرده‌وانه ئاشنامان بكات، كه به‌رژه‌وه‌ندی و پاشه‌ڕۆژی ڕووناكی مرۆڤه‌كان و شیرازه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌پارێزێت و، ڕێنادات به بوونی لاساریی و لاڕێبوون له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دخ) له گه‌وره‌یی ڕیفۆرم و دادپه‌روه‌ری دایه، له گه‌وره‌یی سۆز و میهره‌بانی دایه، له گه‌وره‌یی بنیاتنان و ئاوه‌دانی دایه، له گه‌وره‌یی ئاشتی و ئه‌مان دایه، له گه‌وره‌یی زانست و مه‌عریفه دایه، كه ئه‌مانه به ڕوونی له ناسنامه و ژیاننامه‌ی ئه‌ودا ڕه‌نگده‌ده‌نه‌وه و به كرده‌یی كاری بۆ چه‌سپاندنیان كردووه و مێشكی هاوه‌ڵ و هاوبیره‌كانی پێ زاخاو داوه.
ئه‌وكه به به‌ردی دوژمنان ڕوومه‌تی خوێنی لێ ده‌تكا، ددانه‌كانی ده‌شكا، ئازار ده‌درا، كه ئه‌مانه پاڵنه‌ری ده‌مارگیری و تووڕه‌بوون و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ن، كه‌چی ئه‌و تووڕه نه‌ده‌بوو، ته‌نانه‌ت پاساوی بۆ ده‌هێنانه‌وه و ده‌یفه‌رموو: (اللَّهُمَّ اغفر لقومی، فإنَّهم لا یعلمون) واته: خودایه، له نه‌ته‌وه‌كه‌م ببوره، چونكه ئه‌وان نه‌فامن..!، بۆیه شایسته‌یی ئه‌وه‌ی پێ‌بڕا، كه خودای گه‌وره ستایشی بكا و به شوێنكه‌وتووانی بڵێت: ﴿ لقَدْ جَاءكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِیزٌ عَلیْهِ مَا عَنِتُّمْ حَڕیصٌ عَلیْكُمْ بِالْمُۆْمِنِینَ رَوُوفٌ رَحِیمٌ ﴾ واته: پێغه‌مبه‌رێكتان بۆهات كه له‌خۆتانه و ماندوویی و ناخۆشی ئێوه قوڕسه به‌لایه‌وه و، حه‌ز ده‌كات ئێوه له ڕاسته‌ڕێی هیدایه‌تدا بن و، به‌خشنده‌ترینه بۆتان.
موحه‌ممه‌د (دخ) ده‌رچووی قوتابخانه و دانیشتگا نه‌بوو، په‌روه‌رده‌ی په‌رتووك و قه‌ڵه‌م نه‌بوو، ڕاهاتووی كۆڕی زانست و مه‌عریفه نه‌بوو، شاگردی هیچ دانا و فه‌یله‌سوفێك نه‌بوو، به‌ڵكو له جه‌رگه و ناوه‌ندی جه‌هاله‌ته‌وه، له نێو میلله‌تێكی گۆشكراو به نه‌خوێنده‌واری ده‌ركه‌وت، له ژینگه‌یه‌كی پڕاوپڕ له نه‌فامی و نه‌زانی، له دواكه‌وتوویی و داماویی، له په‌رته‌وازه‌یی و پاشاگه‌ردانی، له لێكترازان و لێكدابڕان، له كۆیله‌یی و كوێره‌وه‌ری، له به‌دبه‌ختی و بێچاره‌یی، له سته‌م و سه‌ركوتكاری، له تاریكی و تاسه‌داری، به خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌وه كه‌وته سه‌رپێ و پێگه‌یشت و، به په‌رۆشبوون و په‌یوه‌ستبوونه‌وه بە بەها ئیلاهییەکان بانگه‌وازی بۆ ڕاماڵینی ئه‌و هه‌موو به‌ربه‌ست و بهرتسكییه كرد، كه وه‌كو كۆت و به‌ندێك به سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا سه‌پێنرا بوو و پێی سه‌رزه‌نشت و سه‌ركوت ده‌كرا، كه‌چی ئه‌فسوس له بری هاوپشتی و هاوسۆزی بۆ ئامانج و مه‌به‌سته‌كه‌ی، به شێوازی ناشایسته و نامرۆڤانه، به پیلانگێڕی و شه‌ڕانگێزی ڕێگری لێكرا، ته‌نانه‌ت كار به‌وه گه‌یشت سه‌ردار و ناودرهكانی فارس و ڕۆمهكانیش له ترسی داڕمان و دابه‌زینی شكۆ و شه‌وكه‌تیان و، بۆ ڕاگرتنی باڵانسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، نه‌فامانه لایەنگیری هێزی فیتنه و قینه بكه‌ن و، كوێرانه بكه‌ونه ته‌ڵه‌ی ئه‌و هاوكێشه ناسروشتییه‌وه و، یه‌كده‌نگییه‌كی سه‌رانسه‌ری پێكبهێنن و، به ده‌سته‌جه‌معی له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی بهدكاریدا هه‌وڵی له‌باربردنی ئه‌و خواست و ئامانجه به‌رزه‌یه بده‌ن، ئەوەش تەنها له پێناوی مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه پڕ جه‌ور و جه‌نجاڵییه‌ی، كه درێژكراوه‌ی ساڵه‌های ساڵی حوكمڕانی پادشا و فه‌رمانڕه‌وا خوێنخۆر و خۆسه‌پێنه‌كان بووه.
به‌ڵام به ئیلهام و ئیعجازی په‌روه‌ردگاری گه‌وره، ته‌وژم و تاوسه‌ندنی ئه‌و په‌یامه و زاڵبوونی كه‌سایه‌تی زێده گه‌وره‌ی هه‌ڵگره‌كه‌ی، هه‌موو گرهوەکانی ئه‌وانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و، سه‌رشۆڕانه ڕاده‌ستی زبڵدانی مێژوو كران، ئیدی پێغه‌مبه‌رمان (دخ) گه‌وهه‌ری مه‌به‌سته‌كه‌ی له‌و فه‌رمووده پیرۆزه‌دا گه‌یاند (إنّما بُعِثْتُ لأُتمّم مَكارمَ الأخلاق)، واته: ڕه‌وانه كراوم تاوه‌كو ته‌واوكه‌ر و درێژه‌پێده‌ری ڕه‌وشته به‌رزه‌كان بم، بۆیه‌ش له‌م په‌نجه‌ره‌یه‌وه خوای گه‌وره ستایشی ده‌كا و پێی ده‌فه‌رمووێ: ( وإنّك لعلی خُلُقٍ عظیم )، واته: ئەی موحەممەد، به‌ڕاستی تۆ له سه‌ر ڕه‌وشتێكی به‌رز و گه‌وره‌ی، كه ئاشكراشه کە ئه‌م خه‌سڵه‌ته دروستكه‌ر و پێكهێنه‌ری بنه‌ڕه‌تی كه‌سایه‌تییه و، له‌م بنچینه‌یه‌وه مه‌وداكانی تر وه‌رده‌گرێت و په‌ی به كامڵبوون ده‌بات، كه دیاره پێغه‌مبه‌رمان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌كردنی به ئاقاری ڕه‌وشتبه‌رزی و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مك و ڕه‌هه‌نده‌كانی بردووه و، له‌م خاڵه گرنگه‌وه چۆته سه‌ر به‌دیهێنانی ئامانج و پایه‌كانی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی و ، بناخه و كۆڵه‌گه پته‌وه‌كانی له‌سه‌ر بنیاتناوه، له ئاكامی ئه‌و كۆششه پڕكاریگهرییهشیدا، وه‌رچه‌رخانێكی جۆری و ڕیشه‌یی وه‌های له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی هێنایه ئاراوه کە: ڕێڕه‌وی مرۆڤایه‌تی له كه‌وتن و داكشان و هه‌ڵدێر ڕووه‌و ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتن و هه‌ڵكشان و ترۆپك گۆڕی، به ته‌رزێك كه عه‌ڕه‌به‌كان تا دوێنێ پیاوی په‌لاماردان و په‌له‌قاژه‌کردن بۆ كوشتن و خوێنڕێژی بوون، خۆشبه‌ختانه له‌سایه‌ی پێشه‌وایه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره و سووربوونی له سه‌ر سه‌پاندنی سیاسه‌ت و پرۆگرامی په‌یامه‌كه‌ی، یه‌كڕاست بوونه هاوپشت و هاوده‌نگ و هاوسۆزی یه‌كتر و، ڕایهلهی په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وتر بوون و پشتیان له ڕق و كینه و دوژمنكاریكرد.
وه‌كو نووسه‌ری به‌ناوبانگ (لۆسرۆب ستۆدارد ) له په‌رتووكه‌كه‌یدا (ئێستای جیهانی ئیسلامی) بۆ سه‌لماندنی گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ده‌ڵێت: هه‌ر موحه‌ممه‌د بوو (دخ) توانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا، كه له چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك تێپه‌ڕ نابێت، دوو ده‌وڵه‌ت له گه‌وره‌ترینی ده‌وڵه‌تانی دونیا (كه مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی فارس و ڕۆمه‌كانه) ڕابماڵێت و، مێژوو سه‌راوژوور بكات و، نه‌ته‌وه‌یه‌كی كه‌رت كه‌رت بوو یه‌كبخات، كه هۆگر و په‌روه‌رده‌ی بیابانێكی ووشك بوون و، به نه‌به‌ردی و ده‌ستوه‌شێن و تۆڵه‌سێن و پابه‌ندبوون به شوێنه‌واری پێشینان به‌ناوبانگ بوون، جا كێ گومانی له‌وه هه‌یه، كه ئه‌و هێزه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی موحه‌ممه‌د (دخ)، كه ڕكابه‌ره‌كانی پێ په‌كده‌خست، هێزێكه له خواوه‌یه..؟!!
ئێمه‌ش ده‌پرسین، كێ دوودڵه له‌و ڕاستییه‌ی، كه سه‌ربڵندی و شكۆمه‌ندی و شاسواریی موحه‌ممه‌د (دخ)، له تیشكدانه‌وه‌ی گه‌وره‌یی كهسایهتییهكهیهوهیهتی..؟!.

إرسال تعليق