Ads (728x90)

گوناهی خۆتە گەر بە هەژاری بمری
گوناهی تۆ نییە بە هەژاری لەدایك بی، بەڵام گوناهی خۆتە بە هەژاری بمری.. ئەوە وتە جوانەکەی "بیل گیتس" دووەم دەوڵەمەندی جیهان و خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە، کە شایەنی ئەوەیە بەوپەری بیرکردنەوەوە بۆی بڕوانین.

دەوڵەمەندی و ناوبانگی "بیل گیتس" بەهۆی ساختە و تەڵەکبازییەوە نییە، بەڵکو بە کۆشش و توانای خۆی سەروەتەکەی پێکەوەناوە، بۆیە هەقوایە مرۆڤایەتی شانازیی بە ئەو و هاوشێوەکانییەوە بکا، چونکە لەسەر حیسابی خەڵکی دیکە خۆی دەوڵەمەند نەکردووە!.

بەڕاستی ئەو وتەیەی "بیل گیتس" فرەڕەهەندییەکی ئاشکرای تێدا بەدیدەکرێ، بەو پێیەی دەتواندرێت لە چەندین دیدگای جیاوازەوە شرۆڤەی بۆ بکرێ، تەنانەت تایبەتمەندیی ئەوەشی تێدا دەدۆزینەوە کە لە سۆنگەی ئایینیشەوە هەڵوەستەی لەسەر بکەین، چونکە کاتێك بە تێڕوانینێکی وردەوە دەیخوێنینەوە، دەبینین تەواو یەکانگیرە لەگەڵ دەقە پیرۆزەکانی ئیسلام لە قوڕئان و فەرموودە، کە هاندەرمانن، بە توێشووێکی دەوڵەمەند لە چاکە بمرین، نەوەکو بە هەژاری و دەستبەتاڵی بگەینەوە حزوری خوای پەروەردگار!.

إرسال تعليق