Ads (728x90)

کەمێك لەمەوبەر، لە شاری "زیورخ" لە سویسرا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی گەورە لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان و ڕاهێنەر و کاپتن و ستافی ئیداری یانە و هەڵبژاردە جیهانییەکان، ڕێوڕەسمی دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی ڕابردوو (2013) و خەڵاتکردنی بە تۆپی زێڕین بەڕێوەچوو.

پێش بەڕێووەچوونی ڕێوڕەسمەکە، پێشبینییەکان ئاماژەیان بە چانسی "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" کردبوو بۆ بەدەستهێنانی "تۆپی زێڕین"، هەرواش دەرچوو، چونکە "فیفا" بە ڕەچاوکردنی ئاستبەرزییە بێوێنەکەی لە وەرزی ڕابردوودا، "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" ی بە باشترین یاریزان دیاریکرد و خەڵاتی زێڕینی پێبەخشرا.

بەپەلە.. خەڵاتی تۆپی زێڕین بەخشرایە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆبە بەدەستهێنانی ئەو نازناوەش، "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" گرەوەکەی لە هەردوو ڕکابەرەکەی "فڕانك ڕیبێری" و " لیۆنێل میسی"، کۆتاییشی هێنا بە سەردەمی زێڕینی میسی، کە لە چوار وەرزی ڕابردوو ئەو دەستکەوتەی مسۆگەرکردبوو.

هاوکات "بۆب هاینس" ی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، بە باشترین ڕاهێنەری ساڵی ڕابردوو (2013) دیاریکرا، گۆڵەکەی "زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ" ی سویدی لە تۆڕی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا، بە جوانترین گۆڵی ساڵی ڕابردوو (2013) دیاریکرا.

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورەتر، کلیك لەسەر وێنەکان بکەن.

إرسال تعليق