Ads (728x90)

بەڕائەتی منداڵەکە جوانە، بەڵام سادەیی پۆلیسەکە جوانترە
لە گەشتێکی ڕۆتینیدا بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێك لەسەر چەند کارێکی تێکدەرانە لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی، قوتابییەکی تەمەن شەش ساڵان پیاوەکەی ڕاگرت و لێی پرسی:

خوێندکارەکە: تۆ پۆلیسی..؟
پۆلیسەکە: بەڵێ (بەردەوام بوو لەسەر نووسینی ڕاپۆرتەکەی).

خوێندکارەکە: دایکم پێیڕاگەیاندووم، کە لە کاتی پێویستدا، داوای یارمەتی لە پۆلیس بکەم.
پۆلیسەکە: بەڵێ ئەوە ڕاستە.

خوێندکارەکە: ئەگەر ئەرك نەبێ، دەتوانی قەیتانی پێڵاوەکەم بۆ ببەستیەوە..؟!!.

پۆلیسەکەش دەستبەجێ و بەبێ هیچ لێکدانەوەیەك و پەرچەکردارێك، داوای خوێندکارەکەی جێبەجێکرد.

لەو چیڕۆکەدا بەڕائەتی منداڵەکەمان بە جوانی بۆ دەرکەوت، بەڵام سادەیی پۆلیسەکە جوانتر دەردەکەوێت.

إرسال تعليق