Ads (728x90)

ئەو پیاوەی هەرگیز هەست بە سەرما ناکات..!
پیاوە بەستەڵەکەکە "وینهۆڤ" ی هۆڵەندی، ئەو پیاوەیە کە دەتوانێ لە ژێر بەستەڵەکدا مەلە بکا..!، تەنانەت دەتوانێ لەناو سندوقێکی پڕ لە بەفر بوەستێت!.

ئەو پیاوە توانی بە شۆڕتەوە بۆ سەر لووتکەی شاخی "بلانك" ی بەستەڵەکی سەربکەوێ..!، ژمارەی پێوانەییشی لە مانەوە لەناو کەشوهەوای سارد بۆ درێژترین ماوە بەدەستهێناوە.

ئەوەی جێی سەرسوڕمانییە ئەوەیە، کە پزیشکەکان ناتوانن ڕاڤەی ئەو دیاردەیە بکەن..!، چونکە "وینهۆڤ" ی تەمەن (48) ساڵ دەتوانێ بەرگەی ئەو شتە بگرێ کە هیچ مرۆڤێك بەرگەی ناگرێ!، بەڵکو ئەوەی ئەوەی دەیکا، زۆربەی خەڵك و تەنانەت دانیشتووانی جەمسەری باکوریش هیوابڕاو دەکا.

إرسال تعليق