Ads (728x90)

ماتا چووە ڕیزەکانی یانەی شەیتانە سوورەکان
ئەمڕۆ شەممە، "خوان ماتا" یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی چێلسی، لە چوارچێوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا، پەیوەندی کرد بە ڕیزەکانی یانەی مانچستەر یونایتد.

"خوان ماتا" بە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە، گەیشتە کۆمەڵگای ڕاهێنانی تایبەت بە شەیتانە سوورەکان، وەکو ئامادەکردنێك بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆی و واژۆکردنی گرێبەستی فەرمی لەگەڵییدا.

دوێنێ هەینی، یانەی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند، لە گرێبەستێکی پێوانەیی یانەکەدا، بە شێوەیەکی ڕەسمی لەگەڵ یانەی چێلسی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی "خوان ماتا" لە بەرامبەر (37) ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی، ئەوەش گرانبەهاترین گریبەستی گوستنەوەی یاریزانانە لە مێژووی یانەی مانچستەر یونایتد.

إرسال تعليق