Ads (728x90)

ڤیدیۆ: لە ساڵی 2020 تەکنەلۆژیا بە کوێ دەگا..؟!
ئەوەی لەو پارچە ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێ، پێشبینی زانایان و پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیایە، کە زۆر سەرسوڕهێنەرە و مرۆڤ لە ڕامان لە دیمەنەکانی، تووشی سەرسامییەکی گەورە دەبێ!.

تێیدا ئەوە نیشان دەدرێ، کە چۆن تەکنەلۆژیا لە هەموو ڕووێکی پەیوەست بە ژیانی ڕۆژانەماندا لە پێشکەوتنی بێپیشەنەدا دەبێ، ئەگەر بە وردی سەرنجیان لێبدەین و بەراوردیان بکەین بە ئێستای واقیعی تەکنەلۆژیا، گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییەکان شتێکی ئێکجار سەرسوڕهێنەر دەبن، تەنانەت پێشبینی دەرکەوتنی شتی گەورەتریش دەکرێ.

ئەوەی مەبەستمانە لەو بابەتەماندا بگەیەنین ئەوەیە، کە لە ساڵی 2020 تەکنەلۆژیا هەموو ژیانی ڕۆژانەمان داگیر دەکا.

ڤیدیۆکە وێنەیەکی نزیککەرەوەی جموجۆڵەکانمان هەر لە سەرەتای هەڵسانەوەمان لەخەو تا کۆتایی ڕۆژ شیدەکاتەوە، کە هەندێکیان بە "ڕۆژی ئەلیکتڕۆنی" ناوزەدی دەکەن.

إرسال تعليق