لە ئایینی ئیسلامدا چەندین یادەوەری و ئاهەنگگێرانی تایبەت هەن، كە بەهۆیانەوە، شوێنكەوتووانی پەیوەست بە یەكڕیزییەكی كۆكەرەوە لەسەر پرەنسیپە ستراتیژییەكانی موسڵمانبوون دەبنەوە، یادەوەری مەولودیش لە پێشەنگی ئەو یادەوەرییانەدایە، كە لە ڕووی مەعنەوییەوە، فاكتەرێكی دڵخۆشكەری بەهێزە بۆ پتەوتركردنی یەكڕیزیی ئۆممەتی ئیسلام و هاوئاهەنگیكردن بۆ پارێزگاریكردن لەسەر شوناسە پیرۆزەكەی.
ساڵانە موسڵمانان بە ڕۆحییەتێكی بەرزەوە ئامادەسازی بۆ یادكردنەوەی مەولودی پێغەمبەر (دخ) دەكەن، بەڵام كەسانێكی دیكەش لە ئاراستەیەكی دژ و پێچەوانەوە پێشوازی لەو یادەوەرییە پیرۆزە دەكەن!، بەڵكو سەركێشیش دەكەن لە جیابوونەوە لە یەكڕیزیی ئۆممەت!، ئەوان كە دوور و نزیك لە دەقە قوڕئانییەكان تێنەگەیشتوون، ئاساییە چاوەڕێی ئەوەیان لێبكەین، كە بە خەیاڵی خاوی خۆیان، یادەوەری مەولود بكەنە كەرەستەیەك بۆ دزەپێكردنی سەرەداوەكانی تەفڕەقە بۆ ناو ئۆممەتی ئیسلام!.
سەرباری ئەو ڕاستییە نەخوازراوەش، بەڵام لە بەرامبەر هەر هەوڵێك بۆ شێواندنی سیمای یەكڕەنگی موسڵمانان لە یادكردنەوەی مەولود، ئەولەوییەتێكی گەورەیە كە ئێمەمانانیش بە دەستەجەمعییەكی بەهێز و بە كرداری بەهێزترەوە، ڕاستێتی ئەو بۆچوونە بە پڕاكتیكییانە بەرجەستە بكەینەوە، كە ئەو یادەوەرییە پیرۆزە، سەرەڕای ڕۆچوونی گوزارشتی ڕەسەنایەتییە ڕۆشنەكەی لە زەینی تاك بە تاكی موسڵمانی كورد، هێزێكی مەعنەوی لە ڕادەبەدەر گەورە و خرۆشێنەر و بنیاتنەریشە بۆ پاراستنی گیانی یەكڕیزیی نێوانیان.
پێویستیشە لەسەر توێژی زانایان بە تایبەت، كە ئەوە بۆ ڕای گشتی موسڵمانان بسەلمێنین، ئەو لایەن و تەیارە داخراوانەی، كە گوایە نوێنەرایەتی ئەو ئۆممەتە دەكەن!، وێڕای هەڵگەڕانەوەیان لە یەكێك لە بەهێزترین پرەنسیپە جێگیرەكانی وابەست بە بابەتی ئیمانداریی، كە خۆشەویستی حەزرەتی موحەممەدە (دخ)، ئەوان هێندە بێهێزن، كە نەك ناتوانن تەوقی یەكڕیزیی ئۆممەت لە یادەوەری مەولود و بۆنە هاوشێوەكانی بشكێنن و لە ئاهەنگگێڕانە لەمێژینەكانیان بیانترازێنن، تەنانەت تا ئەو ڕادەیەش لاوازن، كە دەستەوەستانن لەوەی بۆ تۆزقاڵێكیش، لە تامەزرۆیی ئۆممەت بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو یادەوەرییە و هێشتنەوەی یەكڕیزییەكە بە تۆكمەیی، كەمبكەنەوە.

إرسال تعليق