Ads (728x90)

پاپا تووشی هەڵوێستێکی دژوار بوویەوە
لە هەڵوێستێکی بێزارکەردا ـ کە هەندێك بە بەڵگە بۆ ئەوە ڕاڤەیان کرد، کە لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئاشتی لە جیهانی ئیسلامییدا نابێ ـ، کۆترێکی سپی کە لەلایەن پاپاوە بەڕەڵا کرا، لەلایەن قەلەڕەشێکەوە هێڕشی کرایە سەر و کوژرا، لەو کاتەشدا پاپا لە بەردەم هەزاران شوێنکەوتووی بوو و ملیۆنانی دیکەش ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی شاشەکانی تەلەفزیۆنەوە دەیانبینی.

پاپا تووشی هەڵوێستێکی دژوار بوویەوە
دوو کۆتر، کە لەلایەن دوو منداڵ لەگەڵ پاپا لەسەر سەکۆی "پاپا فڕانسیس" لە ڤاتیکان، وەکو گوزارشتێك لەئاشتی بەڕەڵاکران، بوونە نێچیری قەلەڕەشێك.

شایەنی باسە، پاش ئامۆژگاری هەفتانە کە پێشکەشی دەکا و داوای ئاشتی کردبوو، پاپا لەگەڵ دوو منداڵەکە، دوو کۆترەکەیان لەسەر سەکۆی پەیامبەری لە ڤاتیکان بەڕەڵاکرد.





بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورەتر، کلیك لەسەر وێنەکان بکەن.

إرسال تعليق