Ads (728x90)

پڕۆگرامێکی نوێی بەهێز بۆ داونڵۆد لە ئینتەرنێت
بەرنامەی (Xtreme Download Manager) بریتییە لە بەرنامەیەکی نوێی بەهێز و بێبەرامبەر و، سەرچاوەکەشی کراوەیە و قەبارەکەشی بچووکە.

بەڵام بەرنامەکە سەرنجڕاکێش و جێگەی بایەخە، چونکە تەواو هاوشێوەی بەرنامەی (Internet Download Manager) ە لە ڕووی شێوە و دیزاین و، بواری دابەشکردنی فایلەکانی تێدایە بۆ زیاتر لە بەستەرێك لە کاتی دابەزاندندا، بەوەش ئەوپەڕی خێرایی لە دابەزاندندا بۆ بەکارهێنەر دەستەبەر دەکات.

پڕۆگرامێکی نوێی بەهێز بۆ داونڵۆد لە ئینتەرنێت
تایبەتمەندییەکی دیکەی بەرنامەکە ئەوەیە، کە لە کاتی وەستاندنی دابەزاندن یان وەستانی لەناکاوی دابەزاندن بەهەر هۆیەك، دەتواندرێت سەرلەنوێ فایلە وەستێنراوەکان داببەزرێنرێنەوە، هەروەها دەتواندرێت بەرنامەکە بۆ دابەزاندن لە "یوتیوب" و پێگە ڤیدیۆییەکانی دیکە بەکاربهێنرێ.

بەڕاستی بەرنامەی (Xtreme Download Manager) بیرۆکەیەکی زۆر جوانە بۆ دەربازبوون لەدەست سەرئێشەییەکانی بەرنامەی (Internet Download Manager)، بۆیە بەرنامە تازەکە شایەنی ئەوەیە دايببەزێنییە سەر کۆمپیۆتەرەکەت و تاقی بکەیەوە، کلیك لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە.

إرسال تعليق