Ads (728x90)

ڕێژەیەکی کەمیش لە مەی زیانبەخشە و چارەسەری تێدا نییە
توێژینەوەیەکی نوێ دەیسەلمێنێ، کە ڕێژەیەکی کەمیش لە مەی زیانبەخشە بۆ مرۆڤ.

پێغەمبەری خۆشەویستیشمان (دخ) پێش چواردە سەدە، لە ڕێگەی قوڕئانی پیرۆز و فەرموودەکانییەوە، دووپاتی لە ڕاستێتییەکەی کردۆتەوە، ئەو یەکانگیرییەش ئەوەمان پێدەڵێ، کە زانایانی سەدەی بیست و یەك هەمان ئەو قسەیە دەکەن، کە حەزرەت (دخ) لەو زەماندا کردوویەتی!!.

پێش ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە، هەندێك لە پزیشکەکان دەیانوت، ڕێژەیەکی کەم لە مەی، پێدەچێت ببێتە چارەسەری و شیفا، تەنانەت هەندێك لە پزیشکەکان پێیانوابوو، کە ڕێژەیەکی کەم لە مەی، دەبێتە هۆکاری بوژانەوەی دڵ..!، دە با بزانین تازەترین توێژینەوەی زانستی چ بەو پزیشکانە دەڵێت؟!.

لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن " دکتۆرە سارە لویس" لە بەشی پزیشکی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی "بریستۆل" ئەنجامدراوە، پەیوەندییەکی بەهێز دۆزراوەتەوە لە نێوان خواردنەوەی مەی و لە نێوان پەستانی خوێن، ناوبراو دەڵێت: کاریگەری خواردنەوەی مەی زۆر لەوە زیاترە کە ئێمە وێنامان دەکرد!!.

توێژینەوەیەکە لەسەر توێژێکی دیاریکراو لە خەڵك ئەنجامدراوە، لەوانەی بەدەست نەبوونی توانای جەستەییان لە نەهێشتنی شوێنەواری مەی لە پاش خواردنەوە دەناڵێنن، بەڵام ئەوە ئەوە ناگەیەنێت کە زیانەکە تەنها لەسەر ئەو کەسانە کورت دەبێتەوە، بەڵکو لە هەر ڕۆژێکدا، زانایان شتێکی نوێ لەسەر زیانەکانی مەی ئاشکرا دەکەن.

ژمارەیەکی زۆریش لە توێژەران دووپاتیان لەوە کردووەتەوە، کە مرۆڤ ئەگەر ڕێژەیەکی کەمیش لە مەی بخواتەوە، ئەوەیان دەبێتە هۆکاری ئەوەی بە شێوەیەکی نێگەتیڤ کاریگەری لەسەر تەندروستییەکەی دروستبکات و، وردە وردەش سەردەکێشێت بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کە ئەوەش دەبێتە هۆی ڕوودانی مردنی لەناکاو ئەگەر بە یەکجاری واز لە خواردنەوەی نەهێنێ.

هەروەکو توێژەران دووپات لەوەش دەکەنەوە، کە خواردنەوەی مەی، تەنانەت بە ڕێژەیەکی کەمیش، دواتر کەسی مەیخۆر واز لە مەی خواردنەوە بێنێت، بڕێك لە مەی لەناو جەستەیدا دەمێنێتەوە، کە پاش دەیان ڕۆژ، ئینجا لە جەستەی نامێنێ..!، توێژەران بە وردی دەستنیشانیان نەکردووە کە بڕی ئەو مەیە چەندە کە لەناو خانەکانی جەستەی کەسی مەیخۆردا دەمێنێتەوە، لێکۆڵینەوەی وردیش لەسەر ئەوە نییە، بەڵام پێغەمبەری خۆشەویستیشمان (دخ) پێیڕاگەیاندووین، کە تاوەکو چل ڕۆژ نوێژی کەسی مەیخۆر وەرناگیرێت..!!.

سبحان الله.. لە میانی خوێندنەوەی ئەو ڕاستییەدا ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەبێت، کە پێغەمبەری خۆشەویستیشمان (دخ) دەیەوێت هەموو خانەکانی جەستەمان پاك بن کاتێك بۆ نوێژکردن ڕوو لە خوای گەورە دەکەین بۆ ئەوەی دوعاکانمان وەربگیرێن!.

إرسال تعليق