Ads (728x90)

کێ دروستکەری تاوەری "ئیڤیل" ە..؟
تاوەری "ئیڤیل" بە یەکێك لە گرنگترین شاکارەکانی شاری پاریسی فەڕەنسی دەژمێردرێ.

تاوەری "ئیڤیل" تاوەرێکی ئاسنینە، دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای باخچەی "شامب دی مارس" ی نزیك لە ڕووباری "سین"، بەرزییەکەشی (313،2) مەتر بووە و بۆ ماوەی (41) ساڵ بەرزترین شاکاری بیناسازی بووە لەسەر ئاستی جیهان، چەندین جاریش بەرزییەکەی "بە جێگیرکردنی ژمارەیەك هەوایی" زیادکراوە تا لە (8 مارسی 2011) بەرزییەکەی گەیشتۆتە (327) مەتر، لە ڕابردووشدا تاوەری "ئیڤیل" ڕەمزی هێزی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای فەڕەنسا بووە.

کێ دروستکەری تاوەری "ئیڤیل" ە..؟لە بنیاتنانی ئەو شاکارە ناوازەیەدا، چەندین کەس بەشداریان کردووە، لەوانە: کەسی سەرەکی و خانەنشینبوو "گۆستاڤ ئیڤل"، ئەندازیاری بیناسازی "ستیڤن سۆفیستەر"، ئەندازیاری بنیاتنان "مۆریس کۆیشلین"، بنیاتنانی تاوەرەکەش بەبۆنەی ڕێکخستن و بەڕێوەچوونی پیشانگای نێودەوڵەتی پاریس بووە لە ساڵی (1889).

تاوەری "ئیڤیل" هێمای پایتەختی فەڕەنسییە و، بە یەکەمین پێگەی گەشتیاری فەڕەنسی دادەنرێ، نۆیەمین پێگەی فەڕەنسیش بووە لە ساڵی (2006) کە زۆرترین جار سەردانیکراوە، هەروەکو یەکەم پێگەش شاکاری فەڕەنسیش بووە لە ساڵی (2007) کە زۆرترین جار سەردانیکراوە کە ژمارەیان (6،893) زیارەتکار بووە.

جێگەی گوتنە، کە لە ڕابردوودا تاوەری "ئیڤیل" بۆ چەندین تاقیکردنەوەی زانستی بەکارهێنراوە، لە ئێستاشدا بۆ پەخشی پڕۆگرامە ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنییەکان بەکاردەهێنرێت.

إرسال تعليق