Ads (728x90)

ئەولادی زەمانە..!؟
لە قەراخ شەقامەکەوە بووم، لەناکاو چاوم کەوت بە ئافرەتێکی بەساڵاچوو، کە لە هەمان قەراخەکەوە دانیشتبوو.. کاتژمێرەکەم لە (12) ی شەو ڕەتیکرد، لێی نزیك بوومەوە و لە ئۆتۆمبێلەکەم دابەزیم و چوومە لای و پێموت: دایە، چاوەڕێی کێ دەکەی..؟، وتی: چاوەڕێی کوڕەکەمم، تازە ڕۆیشت و پاش کەمێکی تر دێتەوە.

گومانم هەبوو لە حاڵی ئەو ژنە، گومانم لە مانەوەشی هەبوو لەو شوێنە.. کاتەکە زۆر درەنگە و وای نابینم کەسێك لەو کاتە بێتە ئەو شوێنە..!. یەك کاتژمێری تەواو چاوەڕێ بووم و هیچ کەسێك نەهات..!.


جارێکی تر چوومەوە لای، ئەو پێیوتم: کوڕی خۆم، کوڕەکەم ڕۆیشتووە و ئێستا دەگەڕێتەوە.. منیش تەماشایەکم کرد، بینیم کاغەزێك لە تەنیشییەوە بوو..!، پێموت: ڕێگەم بدە ئەو کاغەزە بخوێنمەوە.. ئەو وتی: ئەو کاغەزە کوڕەکەم لێرە دایناوە و وتی: هەر کەسێك هات، ئەو کاغەزەی بدەرێ بیخوێنێتەوە..!.


کاغەزەکەم خوێندەوە... دەزانن چی لێ نووسرا بوو..؟!.. لێی نووسرا بوو: (بۆ ئەو کەسەی ئەو ژنەی بینی.. تکایە لەگەڵ خۆت بیبە بۆ خانەی بەساڵاچووان)..؟؟!!!!.

إرسال تعليق