پێشه‌كییه‌كی پێویست ...
ئاخاوتن و ئاراسته‌كردنی خوێنه‌ر ڕووه‌و ئاشناكردنی به وورده‌كارییه وه‌رچه‌رخێنه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌رێتی موحه‌ممه‌د (د خ)، نووسه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م ئیشكالییه‌تێكی ئاڵۆز له جیهانی نووسیندا، به‌و پێییه‌ی دیاریكردنی ناونیشانێكی تایبه‌ت و چڕكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی نووسین له سه‌ر مه‌زه‌نده و مه‌ودا و مه‌به‌سته‌كانی، گرفتی ڕووماڵكردنێكی تێروته‌سه‌لی لێ په‌یدا ده‌بێت، به واتای ئه‌وه‌ی، كه گیرسانه‌وه‌ی نووكی قه‌ڵه‌م له سه‌ر ڕیزكردن و چنینی ده‌لاله‌ته‌كان له ڕووبه‌ری ئاراسته‌ی چه‌مك و مه‌غزایه‌كی ده‌ستنیشانكراودا، بێبه‌شكردنی خوێنه‌ری له ڕه‌هه‌ند و پانتاییه گرنگه‌كانی دیكه لێده‌كه‌وێته‌وه، لێ له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئاشناكردنی خوێنه‌ر به به‌شێكی بنچینه‌یی و بابه‌تی و ستراتیژی له كۆی كرۆكی پرسه‌كه‌دا، چێژ و حه‌زی ئه‌وه‌ی پێده‌به‌خشێت كه خۆی ده‌ستبداته ته‌قه‌للادان بۆ ده‌ستكه‌وتنی ته‌واوی به‌شه‌كانی دیكه، به‌مه‌ش قه‌ره‌بووی ئه‌و بۆشاییه ده‌بێته‌وه كه به ناچاری له به‌رده‌م فراوانبینی نووسه‌ردا دروست ده‌بێت.
كه‌واته، ڕێخۆشكردن بۆ ئه‌و سه‌ره‌تا گرنگه، سه‌ره‌نجامێكی سه‌ركه‌وتووانه بۆ نووسه‌ر و خوێنه‌ر پێكه‌وه به‌دیده‌هێنێت، لێره‌شدا به‌رپرسیارییه‌تی سه‌رشانی نووسه‌ر له‌و كرداره هه‌ستیاره‌دا له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه ئاخۆ ڕووی خامه‌كه‌ی له كام ڕووگه‌ی نووسین ده‌كات، یان ڕوونتر بڵێین ئه‌بێت چ میكانیزمێك بدۆزێته‌وه له مامه‌ڵه‌كردنی مه‌نتیقیانه له گه‌ڵ نووسین و خوێنه‌ردا؟، بۆیه پێموایه پێویستییه‌كی لۆژیكییه كه له ده‌سپێكدا خوێنه‌ری به‌ڕێز له تایبه‌تمه‌ندی ڕیفۆرم شاره‌زا بێت كه پێغه‌مبه‌ر (د خ) نه‌خشه‌ڕێی په‌یامبه‌رێتی خۆی له سه‌ر داڕشت، ئه‌وكات به ئاسانی په‌ی به میكانیزمی ناسینی ته‌واوی ژیاننامه‌كه‌ی ده‌بات، بۆیه به گرنگم بینی له‌م دیدگایه‌وه باس له ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌م وه‌كو ستراتیژییه‌تی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (د خ) له پرۆسه‌ی په‌یامبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا.
ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له فۆڕمێكی گشتگیر له هزری پێغه‌مبه‌ردا ( د خ )
له به‌رایی ئاشنابوونی به ئه‌زموونی پێغه‌مبه‌رێتی له نێو ژینگه‌یه‌كی ژه‌نگاوی به دواكه‌وتوویی و دابڕاویی له كاروانی شارستانییه‌ت و پێشكه‌وتن و، سه‌رباری ئه‌وه‌ش به ئاسته‌نگ و ئابڵووقه‌ی هه‌مه‌جۆری ئازاربه‌خش ڕێگری له بانگه‌شه‌كردن و گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ی لێده‌كرا، موحه‌ممه‌د (د خ) هه‌ستی به به‌رپرسیارییه‌تی هێنانه‌دی و هاوسه‌نگكردنی هاوكێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد وه‌كو ئه‌وله‌وییه‌ت و ستراتیژییه‌تی سه‌ره‌كی له كارنامه‌ی په‌یامبه‌رێتییه‌كه‌یدا، به تایبه‌ت كه لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگترین ڕووبه‌ر و پانتایی له هزری سه‌رداران و ناوداراندا پێكدێنێت، كه پێویستی به كرداری ڕیفۆرمی به‌رده‌وام هه‌یه و، هاوكات ده‌گونجێت و ده‌تواندرێت زۆرترین ده‌ستكه‌وتی ته‌ژیی له مه‌زنێتی تیادا به‌دیبهێنرێت.
له ڕاستیشدا سه‌ركێشیی و بازدانێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌خت بوو به نیسبه‌ت پێغه‌مبه‌ره‌وه (د خ) له‌وساكه‌دا و له ده‌سپێكی هه‌نگاونانی له جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی واقیعی تێكشكاوی ناوچه‌كه، كه له پاشماوه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی هه‌ڵوه‌شاوه و لێكترازاوه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بوو، کە پێغه‌مبه‌رمان بتوانێت نموونه‌یه‌كی ناوازه له هێلانه‌ی ژیان و ژیاری مرۆڤه‌كانی لێ بنه‌خشێنێت و، ژیانه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخانه‌ی تیادا به‌دیبێنێت و، به ڕازاوه‌یی و رووناهیبه‌خشییه‌وه ڕووپۆشی بكات، له‌وه‌ش گرنگتر و گه‌وره‌تر له هاوكێشه‌كه‌دا ئه‌وه‌بوو، كه خۆشه‌ویست (د خ) به ئاستباڵایی و لێهاتووییه‌وه پارێزگاری له‌و شاكاره دانسقه‌یه بكات، كه وه‌كو نۆبه‌ره‌ی خه‌ڵات و موژده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به مرۆڤایه‌تی به‌خشی، باوه‌ڕیهێنان به‌و ته‌قه‌للا و توانسته عه‌قڵانییه‌ی حه‌زره‌ت (د خ)، كه له‌و ماوه پێوانه‌ییه‌ی ده‌سپێكی په‌یامبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی له میانی ئاواكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه نموونه‌ییه‌وه سه‌لماندی، یه‌كسانه به باوه‌ڕیهێنان به‌وه‌ی، كه هێزێكی بارگاوی به به‌هێزیی كه هێزی پشتیوانی په‌روه‌ردگار بوو، ته‌كانده‌ری كۆششه‌كانی بووه له تێكۆشان و هه‌ڵكشان ڕووه‌و ترۆپكی هیواكانی مرۆڤایه‌تی، هاوكاتیش دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه حه‌زره‌ت شێلگیرانه له ئاست ماندووێتی و گرفتارێتی ئه‌و ئه‌ركه ئه‌سته‌مه‌دا وه‌ستاوه‌ته‌وه و، له‌و دیدگایه‌شدا وانه‌یه‌كی مه‌زنتر پێشكه‌ش ده‌كات، كه شوێنكه‌وتووانی موحه‌ممه‌د (د خ) ده‌بێت پشوودرێژ و پشتئه‌ستووربن به ئه‌زمووندیده‌یی حه‌زره‌ت (د خ) له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌ره‌نجامی ڕكابه‌رییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، به مانایه‌كی دیكه ئه‌بێ هه‌وادارانی موحه‌ممه‌د (د خ) چاوكراوانه و به چاوهه‌ڵبڕین بۆ ئه‌و مێژووه پڕشنگداره‌ی خۆشه‌ویست (د خ)، كه پڕاوپڕه له وانه‌ی وابه‌ستبوون به ووره‌به‌رزیی و خۆنه‌ویستی، له چاوتروكانێكدا ده‌ستبه‌رداری گیان و سامانییان بن له پێناو پایه‌داربوونی شه‌ریعه‌ته پاكه‌كه‌ی، كه ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و هه‌تاهه‌تایی مرۆڤایه‌تییه .
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی دیرۆكییه‌وه بڕوانینه هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه پێغه‌مبه‌رمان (د خ)، زایه‌ڵه‌ی په‌یامی پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئاوێزانی هه‌موو گۆشه و جه‌مسه‌رێكی دونیا كرد، ده‌توانین ده‌ستبژێریی بژارده‌یه‌كی ئه‌و په‌تا و ده‌رده كوشندانه بكه‌ین، كه وه‌كو كاكڵه‌ی نه‌فامێتی و دواكه‌وتووێتی له هه‌موو ڕووێكی كۆمه‌ڵگادا چه‌قیبوون و ببوونه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێشڤه‌چوونی مرۆڤایه‌تی، ته‌نانه‌ت كارلێكه‌ری تێكه‌ڵوبوونییان به هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ژیانییان، هێزی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و سه‌رده‌رهێنانی زیاتری پێدابوون، له‌وانه: به كۆیله‌كردنی مرۆڤ و ده‌سخه‌ڕۆكردنی به شتی خوڕافی و بێ‌مانا، سته‌مكاری و سه‌روه‌ربوونی لۆژیكی هێز و مانه‌وه بۆ به‌هێزترین، شه‌ڕاب و مه‌یخواردنه‌وه، داوێنپیسی و بێشه‌رمی، بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر ئافره‌ت و شكاندنی كه‌ڕامه‌ته‌كه‌ی و كه‌مكردنه‌وه له تواناكانی، بره‌ودان به سه‌ردانه‌واندن بۆ بته‌كان و كڕنووش بردن بۆ خودا دروستكراو و داتراشاوه‌كان، داهێنان و درێژه‌دان به به‌ها و نه‌ریته خراپه‌كان و پشتكردن له چاكه و چاكه‌كاری، مامه‌ڵه‌ی ساخته و فریودانی خه‌ڵك هتد..، جا تۆ بڵێی چ زه‌حمه‌تی و ناڕه‌حه‌تییه‌كی تاقه‌تپروكێن وه‌كو نرخ و باجی بانگه‌شه بۆ ڕیفۆرمێكی ئاوه‌ها سه‌خت له گیان و ده‌روونی پێغه‌مبه‌ردا (د خ) بنیشێته‌وه و ڕه‌گدابكوتێ..؟!.
حه‌زره‌ت (د خ) به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و واقیعه ڕۆچووه له نیشتیمانی مرۆڤایه‌تییدا و، وه‌كو گرتنه‌به‌ری گونجاوترین و سه‌ركه‌وتووترین شێوازی كاركردن بۆ هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌و واقیعه و گۆڕین و گواستنه‌وه‌ی بۆ شاكارێكی شایسته به پایه‌ی مرۆڤایه‌تی، هه‌ڵسا به چه‌سپاندن و نه‌خشاندنی ده‌لاله‌تی ڕیفۆرم له ڕه‌فتار و گوفتاره‌كانی له گه‌ڵ هاوه‌ڵانییدا،، له پێناوی ئه‌وه‌ی له ته‌واوێتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانییان دڵنیا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به تێكه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ژی له پته‌وێتی له مامه‌ڵه‌ی مرۆڤانه و موسڵمانانه، له گۆشه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بڵاوه‌یان پێبكات و بیانكاته ڕێنیشانده‌ر و ڕێخۆشكه‌ری به‌رقه‌راربوونی هاوسه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
خۆشه‌ویست (د خ) گرنگی به سه‌نگی یه‌كسانی ده‌دا له‌و هاوكێشه هه‌ستیاره‌دا، ته‌نانه‌ت له بچووكترین سه‌رنج و لالێكردنه‌وه‌شدا چاوپۆشی نه‌ده‌كرد، بۆ نموونه: سه‌یری یه‌كێكیانی ده‌كرد و ده‌یڕوانییه ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌ش، نه‌یده‌هێشت یه‌كێك به پیاده‌یی بڕوات و خۆیشی به سواریی بڕوات، خه‌ڵكی له هه‌ڵه‌كانییان بێ‌دار ده‌كرده‌وه، ڕێنموونی ده‌كردن بۆ ئاكاره به‌رزه‌كان، هۆشداریی ده‌دانێ له سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ئابڕووبه‌رن و له مرۆڤێتی و دیندارێتییان ده‌خه‌ن، فه‌رمانی پێده‌دان ڕێز له یه‌كتر بگرن، برایانه و ته‌باییانه مامه‌ڵه بكه‌ن، یه‌كتر سووك و بێبه‌ها نه‌كه‌ن، جنێو به یه‌كتر نه‌ده‌ن، نه‌فره‌ت له یه‌كتر نه‌كه‌ن، پاشمله له كه‌سایه‌تی یه‌كتر نه‌ده‌ن.
پێغه‌مبه‌ر (د خ) به كاركردن له‌م سۆنگه‌یه‌وه، توانی ڕیفۆرمێكی ڕیشه‌دار له چوارچێوه‌ی فۆڕمێكی گشتگیردا له بنچینه په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌رپا بكات، كه سه‌ره‌نجام له به‌رژه‌وه‌ندی كرۆكی ئامانجه‌كه‌ی كه‌وته‌وه، چونكه ئاراسته ڕۆحی و ئه‌خلاقییه‌كانی مرۆڤ به‌ره‌نجامی تۆوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانن، كه له سه‌رده‌می منداڵییدا له ناخیاندا چێنراون و له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تییدا كاردانه‌وه و كارلێکه‌ری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یان ده‌بێت له دیاریكردنی ئاراسته و ئامانجی ژیاندا له نموونه‌ی ڕاستی و لاڕێبوون، پاكیزه‌یی و پیسبوون، به‌هێزیی و لاوازی، گوێڕایه‌ڵی و لاساری، هتد..، كه پێویستییه‌كی حه‌تمییه له به‌رده‌م ئه‌و سه‌رپشكبوونه‌دا، جۆره ئیجابییه‌كه دیاریبكرێت و بكرێته گه‌وهه‌ری خاڵی وه‌رچه‌رخان ڕووه‌و پایه‌به‌رزی و پێشكه‌وتن له پێشبڕكێی گه‌یشتن به ئاسووده‌یی دونیا و ئاخیره‌ت.
بۆیه ده‌توانین بڵێین كه پێغه‌مبه‌ر (د خ) به بۆیاخی ڕیفۆرمێكی ڕاسته‌قینه، ڕووكار و ناوه‌ڕۆكی كۆمه‌ڵگای ته‌ڵخبووی مرۆڤایه‌تی ئارایشت دایه‌وه و، مۆركی پێشكه‌وتن و شارستانییه‌تێكی پێشه‌نگی پێبه‌خشی، به ئاشنابوونیشمان به‌م هه‌قیقه‌تانه، ده‌توانین به بڕواوه دانبنێین، كه پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (د خ) به باشترین و پڕ قازانجترین شێوه و شێواز، پرۆسه‌ی ڕیفۆرمی به‌ڕێوه‌برد له چوارچێوه‌ی هه‌وڵدان و هه‌نگاونانی بۆ بنیاتنان و به‌دیهێنانی پێشكه‌وتووترین و پێشه‌نگترین كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی، كه تیایدا هه‌موو پێوه‌ر و بنه‌ماكانی بواژنه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه‌ی هاوكێشه دادگه‌رییه‌كان له‌خۆبگرێت، كه ببێته زامنی سه‌روه‌ربوونی یه‌كسانی و هاوشانی تاكه‌كانی، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ پێغه‌مبه‌ر (د خ) كه كاره‌كانی بوونه‌ته بنچینه و تا هه‌تایه كاری له سه‌ر ده‌كرێت و ناو و ناوبانگ و زیندووێتی و به‌هێزیی كردار و گوفتاره‌كانی نوێتر ده‌كاته‌وه.

إرسال تعليق