Ads (728x90)

بۆچی دوگمەی کراسی ژنان لەلای چەپە..؟!
زۆربەی مرۆڤەکان (بە ڕێژەی 90%) دەستی ڕاست لە کارەکانیان بەکاردێنن، بۆیە وا باشترە دوگمەی کراسەکانیان لەلای چەپ بێت.

بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، دوگمەی کراسی ژنان لەلای چەپە..!، ئەی هۆکاری بوونی ئەو جیاوازییە چییە..؟!.

کاتێك لە سەدەی حەڤدەیەم دوگمەی کراس پەیدا بوو، تەنها لەلایەن دەوڵەمەندەکانەوە بەکاردەهێنرا، لەو کاتدا نەریتەکە وابوو، کە پیاوان بە خۆیان جلوبەرگیان دەکردە بەر، بەڵام ژنان بە خۆیان جلوبەرگیان نەدەکردە بەر، بەڵکو بە یارمەتی خزمەتکارەکانیان دەیانکردە بەر، بۆیە بوونی دوگمەکان لەلای چەپی کراسەکان، ئاسانتر بوو بۆ خزمەتکارەکان.

ئێستاش کە سەردەمەکە گۆڕاوە و ژنانیش بەبێ یارمەتی خزمەتکارەکان بە خۆیان جلوبەرگ دەکەنە بەر، شوێنی دوگمەی کراسەکانیان نەگۆڕاوە، بۆیە ئاسان نەبوو بۆ  دروستکەرانی جلوبەرگ بیر لەوە بکەنەوە کە ئەو نەریتە بگۆڕن، بێجگە لەوەش ژنان بە گونجاوی نازانن کراسی وا بکەنە بەر کە دوگمەکانی لەلای ڕاست بن، نەوەکو کەسانێك وا گومان ببەن ژنان کراسی پیاوان دەکەنە بەر.

إرسال تعليق